خواردنی ئاوی لیمۆ به‌م رێگایه ده‌بێته هۆكاری دابه‌زینی كێش و نه‌هێشتنی ژه‌هر له جه‌سته‌ی مرۆڤ
خواكوڕك
لیمۆ یه‌كێكه له‌و میوانه‌ی كه سودێكی ئێجگار زۆری هه‌یه بۆ له‌شی مرۆڤ و پڕه له ڤیتامین سی، له هه‌مانكاتدا رێژه‌یه‌كی زۆر ماده‌ی ئاسنی تێدایه و توێژه‌رانیش پییان وایه پێویسته ئاوی لیمۆ رۆژانه بخورێته‌وه.
پزیشكانی بواری رووه‌ك پێیان وایه” خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی لیمۆ له‌گه‌ڵ ئاوی گه‌رم به‌لایه‌نی كه‌م دووجار له ڕۆژێكدا زۆر سوودی هه‌یه و پێویسته ڕاسته‌وخۆ پاش نانخواردن بخورێته‌وه.
پزیشكانی ژاپۆن دڵنیایی له‌وه ده‌ده‌ن كه هه‌موو به‌یانییه‌ك پێش خواردنی هیچ شتێك، گڵاسێك ئاو له‌گه‌ڵ دوو قاش لیمۆ تێكه‌ڵ بكرێ و بخورێ، ئه‌وه سوودی زۆر ده‌بێت بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ی گه‌ده‌ی مرۆڤ.
سوده‌كانی لیمۆ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌یه:
١- لیمۆ بۆ لاوازبوون و ڕزگاربوون له چه‌وری له‌ش به سووده.
٢- لیمۆ هۆكارێكه بۆ به‌هێزبوونی كۆئه‌ندامی به‌رگری.
٣- لیمۆ ده‌بێته هۆی هاوسه‌نگكردنی ڕێژه‌ی ترش له جه‌سته‌دا، به تایبه‌ت له گه‌ده له كاتی خواردنی خوارده‌مه‌نی نا ته‌ندروست و چه‌ور.
٤- لیمۆ بۆ ئه‌و كه‌سانه به‌سووده كه ژه‌هراوی بوون.
٥- لیمۆ هۆكارێكه بۆ دابه‌زینی كێشی له‌ش، هه‌ر بۆیه پزیشكان له‌گه‌ڵ ده‌رمانی لاوازبوون تێكه‌ڵی ده‌كه‌ن.