بامییه‌ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی شه‌كره‌ و گورچیله‌ ده‌كات

خواكوڕك

توێژینەوەیەک کە لەگۆڤاری زانستەکانی فارمەسی و بایۆئەلاید لەساڵی ٢٠١١دا بڵاوبۆتەوە ڕوونکراوەتەوە” كه‌ بامییه‌ سودی بۆ تەندروستی ھەیە بەگشتی، بەھۆی ئەوەی بامییه‌ بڕێکی زۆر ماددەکانی فایبەر و کالسیۆمی تێدایە، سوودی زۆری ھەیە بۆ ئەو خانمانی دووگیان ببن.

بامییه‌ بۆ تەندروستی ددانەکان بەسوودەو یارمەتی بەھێزکردنی سیستمی بەرگری لەشیش دەدات بەھۆی ئەوەی بڕێکی زۆر ڤیتامین C تێدایە .سەرباری چارەسەرکردنی خەمۆکی و سترێسی زۆر کە ڕۆڵی گرنگی ھەیە لە بەرەوپێشچوونی نەخۆشی شەکرە.

بەگوێرەی توێژینەوەکان تۆوی بامییه‌ ئەنتی ئۆکسیدی تێدایە کە دەتوانێت کاریگەرییەکانی دژە سترێس بەرھەمبھێنێت، لەبیریشمان نەچێت ئەگەر خەمۆکی بۆماوەیەکی درێژ بەردەوام بێت ئاستی شەکر لەخوێندا بەرزدەکاتەوە، ھەربۆیە تەندروستی مێشک زۆر گرنگە بۆ خۆپاراستن لەنەخۆشی شەکرە و چارەسەرکردنی ھەر بۆیە بامێ سوودی بۆ ئەو حاڵەتە ھەیە.

بەگوێرەی  لێکۆڵینەوەیەکی دامەزراوەی دڵی ئەمریکا ئەو نەخۆشانەی کە تووشی شەکرەبوون ھەمیشە ئاستی کۆڵیسترۆڵیان ناتەندروست و بەرزە،  ئاشکراش بووە کە بامێ دەتوانێت کۆنترۆڵی ئاستی کۆڵیسترۆڵ بکات،  ئەوەش بەھۆی ئەو رێژە بەرزەی ماددەی فایبەر و ھەروەھا ماددەی ئەنتی ئۆکسید کە لەبامێدا ھەیە.

Back to top button