به‌خواردنی هه‌نار هه‌میشه‌ ته‌ندروست باش به‌

خواكوڕك

هه‌نار یه‌كێكه‌ له‌و میوه‌جاتانه‌ی كه‌ به‌شێكی زۆر له‌ پیكهاته‌ی ئاوی تێدایه‌ و خواردنێكی زۆر به‌ سووده‌وه‌ بە ڕێژەی %٨٤ ئاوه‌ و پرۆتین %٣ پێکدێنێت،ھەروەھا لە مادەی ڕیشاڵی ، شەکریش پێکدێت.

سوده‌ركانی هه‌نار پیكدێت له‌مانه‌ی خواره‌وه‌ كه‌ زۆر گرنگن:-

١-بۆتەندروستی دڵ بەسودە،دەبێتە ھۆی ڕێکخستنی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ لە خوێندا.

٢-یارمەتیدەرە لە لەناوبردنی خانەی شێرپەنجەییدا،ڕێگری دەکات لە توشبوون بە شێرپەنجەی سنگ.

٣-بۆ لەناوبردنی کرمی ڕیخۆڵە بەسودە بەتایبەتی لە منداڵاندا.

٤-بۆ ئەو کەسانە بەسودە کە گرفتی کەمخوێنیان ھەیە.

٥-لە چارەسەرکردنی نەخۆشیەکانی پوکدا دەتواندرێت سودی لێوەربگیرێت.

٦-کرداری ھەرس ئاسان دەکات،بۆیە دەتواندرێت بەیەکێک لەو میوانە دابندرێت کە بۆ گەدە بەسودە.

٧-بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی زەھایمەردا دەتواندرێت سودی لێوەربگیرێت،بەتایبەتیش بۆ کەسانی بەتەمەن .

٨-ڕێگری دەکات لە دەرکەوتنی نیشانەکانی زوو پیربوون.

Back to top button