بەپەلە: لەپاش سەركەوتنی پێشمەرگە خەندەقی سنوری كوردستان دەستی پێكردەوە

خواكوڕك

بەگوێرەی زانیاریەكانی خواكوڕك لەپاش سەركەوتنەكانی ئۆپەراسیۆنی پێشمەرگە بۆ سەر داعش و پاككردنەوەی ناوچە كوردستانیەكان، خەندەقی كوردستان دەستی پێكردوو ئێستا لەسنورەكاندا خەندەق لێدەدرێت.

 

سەرچاوەیەك لە هێزەكانی پێشمەرگە بەخواكوڕكی راگەیاندووە، لەپاش رزگار كردنی ناوچە كوردستانیەكان، لەو سنورانەی كە بۆ دوو رۆژە هێزەكانی پێشمەرگە دەستی بە ئۆپراسیۆنەكان كردووە و تەواو ئامانجە سەربازیەكان بەدەست هاتوون، خەندەقی جیاكردنەوەی سنوری كوردستان دەستی پێكرد، ئەمەش بەدوا سنوری كوردستان دەزانرێت.

 

هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی خواكوڕك سەدا 98ی ئامانجی پێشمەرگە لە ئۆپەراسیۆنەكانی پێشمەرگە بەدەست هاتووە، ئێستا پێشمەرگە خەریكی پاك كردنەوەی مینەچێنراوەكانە، خەندەق لێدانی دیاری كردنی سنوری كوردستانش دەستی پێكرد.

 

Back to top button