جه‌میل بایك: ریفراندۆم مافێكی سروشتی خه‌ڵكی كوردستانه‌ و كه‌س بۆی نیه‌ رێگری لێبكات

خواكوڕك

هاوسه‌رۆكی كۆما چاڤكێن كوردستان KCK سه‌باره‌ت به‌ پرسی ریفراندۆمی له‌ كوردستان باشوور رایده‌گه‌ێنێت” ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان مافێكی سرووشتی و دیموكراسی و ره‌وای گه‌لی كوردستانه‌ هیچ كه‌سێكیش بۆی نیه‌ دژایه‌تی ئه‌و پرسه‌ بكات.

جەمیل بایك، هاوسەرۆكی كۆما جڤاكێن كوردستان KCK له‌ چاوپێكه‌وتنێكی میدیایی دا سه‌باره‌ت به‌ پرسی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ میدیاكانی په‌كه‌كه‌ رایگه‌یاندوه‌”ریفراندۆم مافێكی ره‌وا و  دیموكراسیی و سورشتی خه‌ڵكی كوردستانه‌ و له‌ ئه‌نجامی گوشاری سیاسی نێوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌وه‌ هاتووه‌ته‌ كایه‌وه، بۆیە نابێت هیچ لایه‌نێك دژایه‌تی پرسی ریفراندۆم بكات.

هاوسەرۆکی کەجەکە کە کۆکراوەی هێز و رێکخراوەکانی سەر بە پەکەکەیە،ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌” كه‌ بەپێویستی زانیوە‌ له‌سه‌ر ئاستی نێوخۆی کوردستان پشتگیری ته‌واو به‌ده‌ستبهێنرێ و كێشه‌ نێوخۆییه‌كان چاره‌سه‌ربكرێت.

Back to top button