هاووڵاتیه‌ك له‌ شاری هه‌ولێر ماڵی خه‌زووری ده‌داته‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گووله‌ و كوژراویش هه‌یه‌

خواكوڕك

سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ له‌ شاری هه‌ولێر له‌ گه‌ره‌كی حه‌سارۆك، هاووڵاتیه‌ك ده‌چێته‌ سه‌ر ماڵی خه‌زووری و به‌ فیشه‌ك دوو كه‌س ده‌كوژێ كه‌ یه‌كێكیان خه‌سوویه‌تی و ئه‌وه‌ی تریشیان دراوسێی ماڵی خه‌زووریه‌تی.

به‌پێی چه‌ند زانیارییه‌ك سه‌ر له‌به‌یانیئ ه‌مڕۆ له‌ شاری هه‌ولێر گه‌ره‌كی حه‌سارۆك، هاووڵاتیه‌ك هه‌ڵده‌كوتێته‌ سه‌ر ماڵی خه‌زووری و به‌ هۆی كێشه‌ی نێوانیان، ده‌ستڕێژی گووله‌ ده‌كات له‌ ماڵی خه‌زووری و ده‌ستبه‌جێ خه‌سووی ده‌كوژێ و هاووڵاتیه‌كی تریش كه‌ دراوسێی ماڵی خه‌زووریه‌تی ده‌كوژێ.

به‌ پێی زانیارییه‌ به‌رده‌سته‌كانیش” بكوژ دوای تاوانه‌كه‌ هه‌ڵهاتووه‌ و ئه‌وه‌ی گووتوه‌ كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ئه‌وانی تریش ده‌كوژێت.

Back to top button