نه‌وازد هادی: ئه‌وه‌ی ده‌ستی هه‌بێ له ژه‌هراوی كردنی هاووڵاتیه‌كان سزای توندی یاسایی ده‌درێت
خواكوڕك
پاش ئه‌وه‌ی دوێنێ ئێواره له كاتی به‌ربانگ و شكاندنی رۆژوو به هۆی خواردنی ژه‌هراویه‌وه زیاتر له 800 هاووڵاتی كه‌مپی حه‌سه‌ن شام تووشی ژه‌هراوی بوون هاتن، له كۆنفڕانسێكی رۆژنامه‌وانیدا، پاریزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند” لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی له هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كرێت كه ده‌ستیان هه‌بووه له ژه‌هراوی كردنی ئه‌و هاووڵاتیانه و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌ستگیركراون.
(نەوزاد هادی) پارێزگاری هەولێر ئەمڕۆ سێشەممە 13/6/2017 لە كۆنگرەیەكی رۆژنامه‌وانیدا به میدیاكارانی ڕاگه‌یاند”له پاش ژه‌هراوی بوونی زیاتر له 800 هاووڵاتی لە بەدواداچوونە سەرەتاییەكانماندا بۆمان دەركەتووە، كاتژمێر 4ی سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە 12/6/2017 وە داوا لەو خواردنگەیە كراوە، كە خواردن بۆ دانیشتوانی كەمپەكە ئامادە بكەن، لەو كاتەوە تا كاتژمێر 9ی پێش نیوەڕۆ خواردنەكە هەمووی ئامادە كراوە، كە بریتی بوون لە، (برنج و فاسۆلیا، گۆشتی مریشك)، خواردنەكانیش لە قاپی پلاسكۆ و لایلۆندا دانراون، دواتر لە پاكەت نراون، هەورەها لە كاتژمێر 1ی دوانیوەڕۆوە دەست بە گواستنەوەی خۆراكەكان بۆ كەمپی حەسەن شام كراوە، لە دوای كاتژمێر 4ی عەسریش دەست بە دابەشكردنی خۆراكەكە بەسەر خەلكدا كراوە”.
پارێزگاری هه‌ولێر ئه‌وه‌یشی ئاشكرا كرد” كه لێژنەكانی لێكۆڵینەوەی پارێزگار و قایمقامییەت و ئاسایش تیمەكانی پشكنینی تەندروستیی هەولێرەوە كارەكانی خۆیان كردووە، هەروەها تا ئێستا خاوەنی ڕێستۆرانتەكە و ڕێكخراوی (عەین لوحتاجین) دەستبەسەر كراون، هه‌ر كه‌سێك تاوانبار بێت سزایی یاسایی ده‌درێت، له ئێستاشدا 830كەس ژەهراوی بون و لەوژمارەیەش 638كەس داخلی نەخۆشخانە كراون و منداڵێكیش گیانی لەدەستداوە”
هادی پارێزگاری هه‌ولێر ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه” كە پێشتر پارێزگاری هەولێر و ڕێنمایی دەركردووە كە بە هیچ جۆرێك خواردنی ئامادە كرا‌و نابێت ببرێتە كەمپەكان، بەڵكوو دەبێت لە هەموو حاڵەتێكدا خواردنەكان لە كەمپ بۆ هاووڵاتیانی كەمپەكە دروست بكرێت، ئەوەش لە بەر تەندروستیی ئەوانە، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌م حاڵه‌ته روویدا.
پارێزگار ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد” كه لەسەر روداوەكە پۆلیس حەوت كەسی دەستگیركردوەو كەسیكیتریش لە كەمپەكە گیانی لەدەستداوە و نەگەیەنراوەتە نەخۆشخانە و لەمەو دواش ناهێڵریت خواردنی ئامادە كراوە ببریتە كەمپەكانەوە”