یه‌كێتى گۆڕانكارى له‌چه‌ند پۆستێكى حكومى دا ده‌كات

خواكوڕك
یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان له‌ میدیاى فه‌رمى حزبه‌كه‌ى بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ به‌ بڕیارى وه‌زیرى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاڵوگۆڕ له‌ چه‌ند پۆستێكى سنورى قه‌زاى كۆیه‌دا ده‌كات”.
به‌ بڕیارى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌نوسراوى ژماره‌ (10126 له‌ به‌روارى 12ى 6ى 2017 ) بڕیار درا به‌ گواستنه‌وه‌ى ( ره‌مك ڕه‌مچان قادر ) له‌ به‌ڕێوبه‌رى ناحیه‌ى ته‌قته‌ق له‌ سنورى پارێزگاى هه‌ولێر بۆ سنورى پارێزگاى سلێمانى و دانانى به‌ قایمقامى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ و گواستنه‌وه‌ى ( ئامانج محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ) قایمقامى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ بۆ دیوانى پارێزگاى سلێمانى”.
گواستنه‌وه‌ى به‌ڕێوبه‌رى ناحیه‌ى ئاشتى ( عومه‌ر ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ) و دانانى به‌ به‌ڕێوبه‌رى ناحیه‌ى ته‌قته‌ق ، هه‌روه‌ها گواستنه‌وه‌ى ( تاریق جه‌لال حسێن ) به‌ڕێوبه‌رى ناحیه‌ى سكتان و دانانى به‌به‌ڕێوبه‌رى ناحیه‌ى ئاشتى”.
گواستنه‌وه‌ى ( حسێن ئه‌حمه‌د عه‌بدولا ) به‌به‌ڕێوبه‌رى ناحیه‌ى له‌ دیوانى ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕین بۆ پارێزگاى هه‌ولێر قه‌زاى كۆیه‌ و دانانى به‌ به‌ڕێوبه‌رى ناحیه‌ى سكتان”.
نووسراوی فەرمی حكومەت
Back to top button