بۆ كاراكردنه‌وه‌ى په‌ڕله‌مان پارتى پێشنیارى نوێ ده‌خاته به‌رده‌م گۆڕان و كۆمه‌ڵ
خواكوڕك
ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌ڵێت ” پارتى دیمو‌كراتى كوردستان هه‌وڵده‌دات به‌رله ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم په‌رله‌مانى كارابكاته‌وه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش پێشنیارى نوێ ده‌خاته به‌رده‌م بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و كۆمه‌ڵى ئیسلامى “.
“ئاراس حه‌سۆ میرخان ” ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ڕایگه‌یاند ” گۆڕان و كۆمه‌ڵى ئیسلامى بڕیارى ئه‌وه‌یان نه‌داوه كه به‌شدارى ڕیفراندۆمه‌كه نه‌كه‌ن ، ئه‌وان له‌سه‌ر میكانیزمى ڕیفراندۆم ناڕازین و داواى كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كه‌ن پاشان ڕیفراندۆم ئه‌نجام بدرێت ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پارتى پێشنیارى نوێى ده‌بێت بۆ ئه‌و پرسه‌و جیاواز ده‌بێت له‌و بابه‌تانه‌ى كه پێشتر باسكراون “.
هه‌روه‌ها “ئاراس حه‌سۆ میرخان ” ئه‌وه‌شى ڕاگه‌یاند ” كه ئه‌وه‌ى به ئێمه و لایه‌نه‌كانى تر بكرێت ده‌یكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى گۆڕان و كۆمه‌ڵ ڕ‌ازى بكرین كه به‌شدارى پرۆسه‌ى ریفراندۆم بكه‌ن ، به‌جیا سه‌ردانى كۆمه‌ڵ و گۆران ده‌كه‌ین ، بهرهسمى و ناڕه‌سمى په‌یوه‌ندیان پێوه ده‌كه‌ین بۆ به‌شدارى پرۆسه‌كه‌و تێبینیهكانیش له‌سه‌ر 0یوسف محه‌مه‌د ) سه‌رۆكى په‌ڕله‌مانى كوردستان وه‌كو خۆیه‌تى و ئه‌م ده‌سته‌یه‌ى ئێستاى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان ناتوانێت له‌كاره‌كانى به‌رده‌وام بێت “.