مامۆستایه‌كى ئاینى : خه‌باتكردن بۆ ڕیفراندۆم ئه‌ركێكى ئاینیی نیشتیمانى ئه‌خلاقى یه‌

خواكوڕك
مامۆستا سه‌ید ئه‌حمه‌د پێنجوێنى پێشنوێژو وتارخوێنى مزگه‌وتى زه‌رگه‌ته‌ ده‌ڵێت ” له‌ڕوانگه‌ى شه‌رعیه‌وه‌ هه‌موو میلله‌ت و پێكهاته‌یه‌ك مافى سه‌ربه‌خۆى و ئازادى ژیانى هه‌یه‌ ، كورد له‌ ڕێكه‌وتنامه‌ى سایكس بیكۆ گه‌وره‌ترین زوڵمى لێكرا ، خه‌بات كردن بۆ ریفراندۆم بۆ ئه‌وه‌ى تێكڕاى مافه‌كانمان به‌ده‌ست بهێنین كارێكى پیرۆزو پێویستیه‌كى واقیعییه‌ له‌ هه‌موو ڕویه‌كه‌وه‌ ، هه‌ركه‌سێك خه‌باتى بۆ بكات ئه‌ركێكى ئایینى ،نیشتیمانى ئه‌خلاقى و مرۆیی جێبه‌جێ كردووه‌ “.
 
هه‌روه‌ها مامۆستا سه‌ید ئه‌حمه‌د پێنجوێنى ِراشیگه‌یاند ” له‌ بنى پێمه‌وه‌ تا ته‌وقى سه‌رم ، باوه‌ڕم به‌ سه‌ربه‌خۆى كوردستان هه‌یه‌ و پرسى ڕیفراندۆم به‌ كارێكى پێویست ده‌زانم بۆخۆیشم پابه‌ندم ده‌بێت پێوه‌ى ، پێویسته‌ نێوماڵى كورد ڕێكبخرێته‌وه‌و ناكۆمییه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت ، بۆ ئه‌وه‌ى به‌هێزه‌وه‌ هه‌نگاو بۆ ئه‌و پرسه‌ گرنگ و چاره‌نوسسازه‌ بنرێت “.
Back to top button