نەتەوە یەكگرتووەكان: ئامادەیە سەرپەرشتی ریفراندۆم بكات بەبێ لایانانە
خواكوڕك
ئەمرۆ سێشەممە، 13ی 6ی 2017 ئەندامانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان و شاندی بۆنامی لەهەولێر كۆبوونەوە لەكۆبوونەوەكەدا، نەتەوە یەكگرتووەكان ئامادەی خۆی پێشاندا، لەوە بە بێ لایانانە بەشداری ریفراندۆم و هەڵبژاردن بكات، سەرپەرشتی پرسی ریفراندۆم بكات، بە شێوەیەكی بێ لایانانە”.
هەندرێن محەمەد سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان و راپرسی لەهەرێمی كوردستان بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند”تیمی یونامی لە عێراق نووسینگەیەکی تایبەت بە هەڵبژاردنەکانی هەیە و پاڵپشتی دەسەڵاتەکانی هەڵبژاردن دەکات، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانیش لە کوردستان بەشێکە لە کاری ئەو تیمەی یونامی”.
لەبارەی ریفراندۆم نەتەوە یەكگرتووەكان وەك شاندێك بەشداری و چاودێری ریفراندۆم دەكەن، بەڵام دەستلەكاروباری ناوەخۆی هەرێمی كوردستان،عێراق وەرنادەن، بێلایان دەبن، لەو پرۆسەیە، هاوكاری كۆمسیۆن دەكەن لەوەی مەشقپێكردن و نووسینەوەی رێككارەكانی تایبەت بە پرۆسەی بەرێوەچوونی ریفراندۆم لەكوردستاندا”.