پارتی و یەكێتی رێكەوتن .. یوسف محەمەد دەگەرێتەوە پەرلەمانی كوردستان

خواكوڕك 

بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە پارتی و یەكێتی لەسەر كارا كردنەوەی پەرلەمانی كوردستان رێكەوتن، بەڵام بەو مەرجانەی خوارەوە، سەرۆكی پەرلەمان بدرێتەوە گۆڕان و یوسف محەمەدیش سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی پەرلەمانی كوردستان بكات”.

سەرچاوەیەك ئاگادار رایگەیاند” پارتی و یەكێتی لەسەر كارا كردنەوەی پەرلەمان رێكەوتن، بەو مەرجانەی كە یوسف محەمەد سەرۆكایەتی كۆبونەوەیەكی پەرلەمانی كوردستان بكات، دوای ئەوەش سەرۆكایەتیەكی نوێ بۆ پەرلەمانی كوردستان هەڵبژێردرێت و پارتی و یەكێتی عومەر عینایەت بە گونجاو دەزانن كە سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان بكات، تا هەڵبژاردنەكان، بەڵام ئەمە بەمەرجیش ناسەپێنن لەسەر گۆران خۆیان سەرپشكن لە دانانی كەسێك”.

یەكەم كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان بەسەرۆكایەتی یوسف محەمەد ئەنجام بدرێت، پاشان پەرلەمان دانیشتەكانی دوابخات، تا بەسازان دەستەیەكی نوێ بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان دیاری بكرێت، سەرۆكایەتی پەرلەمانیش بدرێتەوە بە بزووتنەوەی گۆڕان”.

Back to top button