سەرۆكایەتی هەرێم رەزامەندی لەسەر بەرزكردنەوەی پلەی زیاتر لە هەزارو سێ سەد پێشمەرگەدا

خواكوڕك

دوای وەستانی پلە بەرزكردنەوە لە ماوەی سێ‌ ساڵی رابردوو بە هۆی شەڕی داعش ئەو دۆخەی پێشمەرگەی تێدایە لە ئێستادا بریار لەسەر بەرزكردنەوەی پلەی ژمارەیەك پێشمەرگە دراوە, بەڕێوبەری گشتیی راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد، ھۆكاری پلە بەرزنەكردنەوەی زیاتر لە ھەزار پێشمەرگە بۆ نەبینینی خولی سەربازی و كەمی میلاك دەگەڕێتەوە.

عەمید (ھەڵگورد حیكمەت) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوتووە، “وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ناوی دووھەزار و٣٩٥ پێشمەرگەی رەوانەی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان كرد بۆ پلە بەرزكردنەوە، بەڵام تەنیا رەزامەندی لەسەر ھەزار و ٣٢٨ پێشمەرگەدراوە و ئەوانەی دیكە پلەیان بەرز نەبووەتەوە.
بەڕێوبەری گشتیی راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە دەشڵێ، ھۆكاری نەگەڕانەوەی پلە بەرزكردنەوەی ئەو پێشمەرگانە بۆ نەبینینی خولی سەربازی و كەمی میلاك دەگەڕێتەوە و ئەگەرنا ھیچ ھۆكاری دیكە نییە.
گوتیشی، لەو ژمارەیەدا ٩٤٣پێشمەرگە پلەی نایبی ئەفسەریان ھەبووە بۆ ئەوەی پلەیان بەرزبكرێتەوە و ببن بە ئەفسەر، بۆیە پێویستە بچنە خولی ئەفسەرییەوە و ١٠٨پێشمەرگەش بەھۆی نەبوونی میلاك نەتواندراوە پلەیان بەرزبكرێتەوە و ١٦كەسیش كە پزیشك و ئەندازیارن ئەوانیش پێویستە بچنە خولەوە.

Back to top button