فیدراسیۆنی پەنابەران: سەربەخۆییی كوردستان مەترسییەكانی سەر پەنابەران كەمتر دەكاتەوە

خواكوڕك
لەگەڵ ئەوەی ئێستا كار بۆ پێكهێنانی لێژنەی تایبەتە بۆ راپەڕاندنی كارەكانی پەیوەست بە سازدانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستان, لە زۆر لاوە پرسی سەربەخۆی كوردستان و سازدانی ریفراندۆم و سەربەخۆی كوردستان خوێندەوەی بۆ دەكرێت, لەو بارەیەوە سەرپەرشتیاری فیدڕاسیۆنی پەناپەبەران ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، ئەگەر ھەرێمی كوردستان ببێتە دەوڵەتێكی سەربەخۆ، ئەوكات دەتوانێ بەرگری لەو پەنابەرانەی ھەرێم بكات، كە ھەڕەشەیان لەسەرە و دەڵێت، عێراق لەگەل ھەندێ وڵات ڕێك كەوتووە و دژی پەنابەران بڕیاری دەركردووە، ئەوەش زیانی ھەبووە لەسەر ژیانی پەنابەرانی ھەرێمی كوردستان.

ئاری جەلال سەرپەرشتیاری فیدڕاسیۆنی پەناپەبەران لە ھەرێمی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاندووە: ”زۆرێك لەو بڕیارانەی دەربارەی پەنابەران دەردەكرێن بە پێی ڕێككەوتنی نێوان وڵاتانە، بۆیە زۆر جار كە بڕیارێك دەربارەی پەنابەران و ناردنەوەیان دەدرێت، بە ھۆی نەبوونی دەوڵەتەوە، حكوومەتی عێراق بڕیار لەسەر چارەنووسی پەنابەرانی كوردستانیش دەدات و بەو ھۆیەوە زیانی زۆریش بەر پەنابەرانی ھەرێمی كوردستان كەوتووە، بەتایبەت ئەوانەی لەلایەن وڵاتانی جیھانەوە مافی پێدانی پەنابەرییان ڕەت دەكرێتەوە و بەزۆر ڕەوانەی عێراق دەكرێنەوە.”

سەرپەرشتیاری فیدڕاسیۆنی پەناپەبەران لە ھەرێمی كوردستان گۆتیشی: ”ئەگەر ئێمە لە ھەرێمی كوردستان ببین بە دەوڵەتی سەربەخۆ، ئەوكات وڵاتان بۆ ھەر كێشەیەكی پەنابەران پرس بە دەوڵەتی كوردستان دەكەن و عێراق ھیچ مافێكی بەسەر ئێمەەوە نامێنێت، ھیوادارین دوای پڕۆسەی ڕیفڕاندۆم و ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی، حكوومەتی ھەرێمی كوردستان پێداچوونەوە بەو بڕیارانەدا بكات، كە لە لایەن وڵاتانی ئەورووپاوە دژی پەنابەران دەركراون و ھیچ ڕێككەوتنێك بۆ ناردنەوەی بەزۆریی پەنابەران ئمیزا نەكات، جگە لەوەش ھێزی ھەبوونی دەوڵەت، ھێزی یاسایی زیاتر بە پەنابەران دەدات.”

Back to top button