سەلاحەدین بەهائەدین: بەم نزیكانە پەرلەمان كارادەكرێتەوە

خواكوڕك

ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی رایگەیاند كە بریار دراوە، پەرلەمان بەسەركایەتی ئێستا كارا بكرێتەوە،

ئەمە لەكاتێكدایە كە پێشتر خواكوڕك وەك یەكەم ماڵپەر هەواڵی كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی بڵاو كردەوە كە رێكەوتوون لەسەر كارا كردنەوەی پەرلەمان بەسەرۆكایەتی یوسف محەمەد، پاشان دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بگۆڕدرێن.

خواكوڕك پێشتر ئاشكرای كردبوو، كە پارتی و یەكێتی لەسەر ئەوە رێكەوتن یوسف محەمەد سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەك بكات، پاشان دەستەی سەرۆكایەتی بگۆڕدرێت، كەسێك لەجێگای یوسف محەمەد دابنرێت، دەستەی سەركایەتیەكە بگۆڕدرێت، بەڵام هەر بدرێتەوە بە گۆڕان”.

خواكوڕك ئەوەشی زانیوە پارتی و یەكێتی پێیان باش بوو كە عومەر عینایەت، ئەندام پەرلەمانی گۆڕان ببێتە سەرۆكی پەرلەمان، بەڵام دواجار گۆڕان سەرپشكە لەوەی كەسێك دابنێت و ئەمەش وەك مەرج نەسەپێنراوە، لەسەر گۆڕان..

پێشتر لەرێگای راگەیاندنەكانەوە، جارێكی تر هەڵسوراوەكانی گۆڕان رەدی پێشنیارەكەیان كردەوە، رایانگەیاند، كە ئەوان بەو مەرجە رازی نین”.

 

Back to top button