عه‌بادی: رێزمان بۆ كورد هه‌یه بۆ هه‌وڵدانیان بۆ ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان

خواكوڕك
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌كانی كورد بۆ سه‌ربه‌خۆی و ریفراندۆم له‌م ساڵدا، له پرێس كۆنفڕانسێكی رۆژانامه‌وانی خۆیدا كه هه‌فتانه سازیده‌كات، رایگه‌یاند” هەر پارێزگایەك بەشێكە لەخاكی عێراق، ڕێزیشمان هەیە بۆ هەوڵی كورد بۆ پرسی ریفراندۆم.
(حەیدەر عەبادی) سەرۆك وەزیرانی عێراق لەمیانەی پرێس كۆنفرانسی هەفتانەی خۆیدا لەشاری بەغدا رایگەیاند” ئێمە هەموومان لەیەك نیشتمان دەژین و خاوەنی دەستوورو پەرلەمان و حكومەتین و یەك بەرژەوەندیمان هەیە، سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له هه‌رێمی كوردستانیش” پیمان وایه ئەنجامدانی راپرسی بۆ ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان لەم وادەیەدا باش نییەو راست نییە، ئەمە لەگەڵ ئەوەی ڕێزی بۆ هەوڵەكانی كورد هەیە.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق زیاتر گوتی” كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا پێویستی بە چارەسەر هەیە، ئاماژەی بەوەشدا، كە كێشەكان هێندە ئاڵۆزنین چارەسەر نەكرێن، بەڵام پێویستیان بە هاریكاری هەیە، ئەو داواشی كرد نەخشە ڕێگەیەك دابندرێت بۆ چارەی كێشەكان، هەروەكو هەردوو لا تێگەیشتنیان هەیە بۆ پرسی شەڕی تیرۆر‌و سەركەوتنیشیان بەدەستیهێناوە، لەهەمان كاتیش داوای كرد هێزو لایەنە سیاسییەكان لەبەغدا ئامادەبن بۆ دیالۆگ و چارەی كێشەكان.