رۆناڵدینهۆ دێته كوردستان به‌رامبه‌ر به‌م بڕه پاره‌یه
خواكوڕك
بەڕێوەبەری كارە وەرزشییەكانی ئەستێرەكانی پێشووی تۆپی پێی جیهان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، باس لە هێنانی چەندین ئەبستێرەی تۆپی پێی پێشوو بۆ كوردستان دەكات و دەڵێت “دەتوانم چەندین ئەستێرە بێنمە باشووری كوردستان، چ بەمەبەستی سەردان بێت یان بەمەبەستی یاری دۆستانە، یان به مه‌به‌ستی گه‌ڕان و بینینی كوردستان.
(سەمیر شەمخە) گەورە سەرمایەداری لوبنانی و بریكاری یاریزانەكانی پێشووی جیهان سه‌باره‌ت به هێنانی یاریزانانی تۆپی پێ بۆ هه‌رێمی ركودستان رایگه‌یاندوه “ماوەیەكی زۆرە پەیوەندیم لەگەڵ ئەستێرەكان هەیەو پەیوەندیم لەگەڵیان وەك بریكاری كارێكی فەرمییە، لە ماوەی رابردووش كلاسیكۆی ئەستێرەكان لەنێوان بارسێلۆنا و ریال مەدرید بەڕێوەچوو لە بەیرووت، كه به‌مانای ووشه یاریكه سه‌ركه‌وتووبوو به‌هۆی ئاماده‌بوونی بینه‌رێكی زۆر و دڵخۆشی جه‌ماوه‌ر.
گەورە سەرمایەداره‌كه‌ی لوبنانی و بریكاری یاریزانەكانی پێشووی جیهان ئه‌وه‌شی گوتوه” كە دەتوانێت رۆناڵدینیۆی ئەستێرەی بەناوبانگی بەرازیلی بێنێتە كوردستان و گوتی “رۆناڵدینیۆ ئامادەیە بەرامبەر 300 هەزار یۆرۆ بەبێ هیچ مەرجێكی تەناهی بێتە كوردستان، تەنانەت ئامادەیە بەشداری لە یارییەكی دۆستانەشدا بكات، بەڵام دەبێ كارێكی شایستەی بۆ بكرێت.