كریستیانۆ رۆناڵدۆ به تۆمه‌تی خۆدزینه‌وه له باج دوو ساڵ زیندانی ده‌كرێت
خواكوڕك
پاش ئه‌وه‌ی ئەنجومەنی مەدریدی پایتەخت تۆمەتێكی دیكەی خستە پاڵ یاریزانی یانه‌ی ریال مه‌درید (كریستیانۆ رۆناڵدۆ) و هەرەشەی بەندكردنی لێ‌كرد، رۆناڵدۆش وه‌ڵامی دایه‌وه و تۆمه‌ته‌كانی ره‌تكرده‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید، كریستیانۆ رۆناڵدۆ لەلایەن ئەنجومەنی مه‌دریدی تۆمەتی خۆدزینەوەی لە باجدان دراوەتە پاڵ و ئەگەر هەیە بەند بكرێت، بۆ ماوه‌یه‌ك و سزای بدرێت، ئەو ئەنجومەنە ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه”كه رۆناڵدۆ تۆمەتبارە بە خۆدزینەوە لە باجدان لەنێوان ساڵان (2011 تا 2014) و بڕی (14) ملیۆن یۆرۆی بە حكومەت نەداوە”.
بەپێی ناوەرۆكی بەیاننامەكەی ئەم ئەنجومەنە وا بڵاوكراوته‌وه و تێیدا هاتووه” كه رۆناڵدۆ وه‌كو میسی پەنای بۆ كۆمپانیایەكی تایبەت بردووە كە لە ساڵی (2010) دامەزراوە بۆ ئەوەی كاری خۆی بكات و بەشێوەیەكی ناراستەوخۆ خۆی لە باجدان بدزێتەوە”.
سه‌باره‌ت به تۆمه‌ته‌كانیش یاریزانه پورتوگالیه‌كه لەرێگای پارێزەرەكەیەوە وەڵامی خۆی هەبووە و بە هەواڵێكی ناراستی لەقەڵەمداوە و پێی وایە ستەمێكی زۆری لێكراوە، ئه‌وه‌شی ده‌وترێ راست نیه.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باس بێت” ئەگەر هاتوو ئەم تۆمەتە بەسەر رۆناڵدۆ یەكلایی بكرێتەوە كە بۆ ماوەی چەند ساڵێك باجی بە حكومەت نەداوە ، ئەوا ئەستێرە پورتوگالییەكە بۆ ماوەی (2) ساڵ بەند دەكرێت”.