سه‌رۆكی به‌رشه‌لۆنه دڵنیایی ده‌دات و هه‌واڵیكی خۆش له باره‌ی میسی بڵاوده‌كاته‌وه
خواكوڕك
سه‌رۆكی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه هه‌واڵێكی خۆشی به هانده‌ران و هه‌وادارانی یانه‌كه‌ی دا، به مانه‌وه‌ی لیۆ میسی یاریزانی یانكه‌ی تا كۆتایی ژیانی.
(جۆزێپ ماریا بارتۆمیۆ) سه‌رۆكى یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ى ئیسپانى باس له نوێكردنه‌وه‌ى گرێبه‌ستى ئه‌ستێره‌ى ئه‌رجه‌نتینى لیۆنێل میسى ده‌كات له‌گه‌ڵ یانه‌ى بلوگرانه و ده‌شڵێت” ئه‌گه‌ر بریارى رۆیشتن له‌یانه‌ى به‌رشلۆنه بدات ، مانچسته‌ر سیتى ئاماده‌یه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ میسى ئیمزا بكات.
پێگه‌ى (تۆتۆ مێركاتۆ) وه‌رزشی لێدوانێكى سه‌رۆكی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی بڵاوكۆردۆته‌وه و رایگه‌یاندوه” یاریزانه ئه‌رژه‌نتینیه‌كه به ئێمه‌ى راگه‌یاندووه ده‌یه‌وێت له به‌رشلۆنه به‌رده‌وام بێت تا كۆتایى ژیانى و من رێز له‌م ووشانه‌ى ئه‌و ده‌گرم، هه‌رگیز ئاماده‌نین بیفرۆشین به‌هیچ یانه‌یه‌كی تر.