پۆلیسی هه‌ولێر ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌ستگیر كرد كه خه‌سووی خۆی كووشتبوو
خواكوڕك
پاش ئه‌وه‌ی دوێنێ به‌ره‌به‌یان له گه‌ره‌كی حه‌سارۆكی شاری هه‌ولێر، هاووڵاتیه‌ك هێرشی كرده سه‌ر ماڵی خه‌زووری و ماڵه‌كه‌ی به‌ر ده‌ست رێژی گووله دا و خه‌سوو و دراوسێیه‌كی ماڵی خه‌زووری كووشت، له راگه‌یاندراوێكی پۆلیسدا هاتووه” كه بكوژ ده‌ستگیر كراوه.
سەرلەبەیانیی رۆژی سێشەممە 13/6/2017 کەسێک لە گەڕەکی حەسارۆک له شاری هه‌ولێر هێرشی كرده سه‌ر ماڵه خه‌زووری و و دایکی ژنەکەی خۆی و دراوسێیەکیانی کوشت و دواتر رای‌کرد.
بەپێی راگەیەندراوێکی پۆلیسی هه‌ولێر، لیوا (عەبدولخالق تەڵعەت) بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر رایگەیاندوه” کە بکوژی ئەو دوو کەسە دەستگیر کراوە و ئێستا لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت، سزای یاسایی خۆی وه‌رده‌گرێت.