نهێنی پشت تیرۆر كردنەكەی رۆژنامەنووسەكەی دهۆك ئاشكرا دەبێت
خواكوڕك
وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی كوردستان لەبارەی كوشتنی رۆژنامەنووسەكەی دهۆك ودات حسین دوێنی راگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە، لە راگەیاندراوەكەدا دەلێت “لە ماوەی ڕابردوودا، لەگەڵ دەزگە پەیوەندارەكان لە پەیوەندی بەردەوامدا بووین و تا ئێستایش لێكۆڵینەوە لەو كەیسە بەردەوامە، دوای تەواو بوونی لێكۆڵینەوەكانیش ڕای گشتی لە تەواوی كەیسەكە ئاگادار دەكرێنەوە”.
هەر ئەمرۆش سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە زاری وتەبێژی فەرمی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند سهرۆكی ههرێمی كوردستان. پهیوهندی بە حوسێن عهلی كۆچەر باوكی ودات حوسێن كرد و سهرهخۆشی و هاوخهمی سهرۆك بارزانی به خانهوادهكهیان ڕاگهیهنرا و دڵنیای كردنهوه كە مومكین نییه تاوانێكی وا ون بێ و مافیان بفهوتێ و پێویستە بە زووترین كات تاوانباران بدۆزرێنەوە و سزای یاسایی خۆیان وهربگرن. هەروەها ئومێد سەباح وەتەبێژی فەرمی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان دەلێت:لهپێناو دۆزینەوەی بكوژان و تاوانباراندا سهرۆك بارزانی دامهزراوه پهیوهندارهكانی راسپاردووه بهخیرایی لێكۆڵینهوهی ورد لهو كهیسهدا بكهن و تاوانباران دهستگیر بكرێن و سزای یاسایی بدرێن.
هەر لەو بارەیەوە چاودێری سیاسی و نووسەر، نیاز حاجی بە خواكوڕكی راگەیاندووە،. لەگەڵ تیرۆرکردنی رۆژنامەنوسەکەی دهۆک ، هەست بە بونی هەماهەنگیەکی پێشوەخت و رێکخراو دەکرێت لە نێوان میدیاکانی پەکەکە و میدیاکانی زۆنی سەوز .هەروەها دەلێت لە کاتی هێرشەکانی داعشیش بۆ سەر قەزای شەنگاڵ هەمان هەماهەنگی هەستی پێکرا لە نێوان ئەو میدیایانەوە ، دواتر دەرکەوت چ وڵاتێک ئاراستەی داعشی بۆ سەر کوردستان گۆڕی!؟
نیاز حاجی دەشلێت: لە کەرکوک دەزگایەکی ئاسایشی فەرمی ، بە نوێژی نێوەرۆ هاوڵاتیەکی رفاند ، دواتر ئەو هاوڵاتیە لە ژێر ئەشکەنجە دانێكی وەحشیانە، گیانی لەدەست دا لەسەر ئەوەی تاتۆی چەند دروشمێک لەسەر جەستەی هەبوو ، ئەو میدیایانە بێدەنگیان لێی کرد و هەوڵی پەردەپۆشکردنیان دا پێنج فراکسیۆنەکەی پەڕلەمانیش بەیاننامەیان بۆ دەرنەکرد .هەروەها دەشلێت: لە سنوری هەوڵێر و دهۆک سەدان رۆژنامە و رۆژنامەنوس و میدیا هەن کە رۆژانە تەشهیر بە پارتی و سەرکردەکانی دەکەن کەس لە گوڵ زیاتریان پێ ناڵێت ، ئەو رۆژنامەنوسەی دهۆک نەک هیچ بابەتێکی هەبووە تا پێ بناسرێت، نە ناسراویش بوو ، پارتی چۆن تیرۆری دەکات ؟
نیاز حاجی دەپرسێت، پارتی چ سود لە تیرۆرکردنی ناوبراو دەبینێت ؟ بنەمایەکی سەرەکی هەیە کە دەڵێت: ئەگەر هەرکارێکی تیرۆریستی رویدا ، پێش ئەوەی بەدوای تاوانبارەکە بگەرێت ، بزانە کێ لەو کارە تیرۆریستیە سودمەندە ، ئەوکات بەدوای تاوانبار بگەڕێ.
هەروەها نیاز حاجی دەشلێت، لە کوشتنی رۆژنامەنوسەکەی دهۆک و پێشتریش زەردەشت عوسمان ، پارتی زیانمەندی یەکەم و ناحەزانی پارتی سودمەندی یەکەم بوون ، کەواتە پێش تاوانبارکردنی پارتی دەپرسین كێ لەو دۆسیانە سودمەندە، بۆیە زیاتر گومان لەوانی تر دەکرێت .