سه‌عدی پیره: یوسف محه‌مه‌د ته‌نها یه‌ك دانیشتن سه‌رۆكی په‌رله‌مانه پاشان ده‌گۆڕدرێت
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2017/06/112.jpg)
خواكوڕك
سه‌عدی پیره ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند”یوسف محه‌مه‌د وه‌كو سه‌رۆكی په‌رله‌مان ته‌نها یه‌ك دانیشتن به‌ڕێوه‌ده‌بات و دواتر ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌گۆڕدرێت.
(سه‌عد پیره) ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند” پەرلەمانی کوردستان بەهۆی کێشە ناوخۆییەکان و بە تایبەت کێشەی نێوان بزووتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموکراتی کوردستان داخرا، دوینێش له كۆبونه‌وه‌ی نێوان شاندی باڵای پارتی و یه‌كێتی بڕیاری كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان درا.
سەعدی پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەروەها ئه‌وه‌شی رایگەیاند” کە لە کۆبوونەوەی سەرکردایەتیی یه‌كێتی، چەند بڕیارێکیان داوە، کە بریتین لەمانەی خواره‌وه:-
1/یەکێتی تێدەکۆشێت بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم وەک تەنیا دەرگای یاسایی بۆ گەیشتن بە سەربەخۆیی کوردستان.
2/یەکێتی بۆ چارەسەرکردنی کێشە یاساییەکان ھەوڵی کاراکردنەوەی پەرلەمان دەدات.
3/چارەسەرکردنی کێشەکان و یەکخستنی نەتەوەکەمان بۆ کۆدەنگیی نیشتمانی بۆ سەرخستنی پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان.
سه‌عدی پیره ئه‌وه‌شی گوت” له کۆبوونەوەی (مەسعود بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستان و حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، (گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی بەشدارییان تێدا نەکرد) کرد و رایگەیاند” لەوێ بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی و کاراکردنەوەی پەرلەمان درا، ئه‌م هه‌نگاوانه‌شمان نا له دوای كۆبونه‌وه‌كه.
هاوكات ئه‌ندامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد”كه له کۆبوونەوەی رۆژی سێشەممە 13/6/2017 مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی کرد و ئه‌م بڕیارانه‌ی دران و رێككه‌وتنی له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه:-
1/ پەرلەمان لە دانیشتنی یەکەمی دوای کاراکردنەوە، لە لایەن یوسف محەمەد بەڕێوە دەبرێت.
2/لە دانیشتنی دووەمدا سەرۆک، جێگری سەرۆک و بڕیاردەرەکەی دەگۆڕدرێن، سەرۆکی تازەش ھەر لە بزووتنەوەی گۆڕان دەبێت.
3/ھەموو ئەو بڕیارانەی لە کاری ڕۆژانە لەبارەی ئەجێندای کۆبوونەوەکان و وردەکارییەکانی دیکە دەدرێن، پێویستە بە تەبایی بدرێن.
4/وەزیرەکانی گۆڕان، کە نێردرابوونەوە ماڵەوە، دەگەڕێنەوە سەر کارەکانی خۆیان وەک پێش ناکۆکییەکان.