ئافره‌تانی دوو گیان پێویسته‌ ئه‌م رێنماییانه‌ بزانن بۆ پاراستی ته‌ندروستی خۆیان و منداڵه‌كانیان

خواكوڕك

یه‌كێك له‌ قۆناغه‌كانی ژیان بۆ ئافره‌تانی شوكردوو بریتیه‌ له‌ قۆناغی دووگیان بوون،له‌به‌ر ئه‌م مه‌به‌سته‌ پیویسته‌ ئافه‌رتی دوو گیان به‌ پێی چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی گرنگ له‌و قۆناغه‌ ناسكه‌دا ئاگاداری ره‌وشی ته‌ندروستی خۆیان و منداڵه‌كه‌شیان بن.

پزیشكانی بواری ئافره‌تان بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ له‌ چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی گرنگدا، كه‌ پێویسته‌ ئافره‌تی دووگیان زۆر به‌ ووریایه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ بكات له‌گه‌ڵ دووگیانیه‌كه‌ی و خۆی بپارێزێت، ئه‌مه‌ش چه‌ند خاڵێكه‌ كه‌ پێویسته‌ ئافره‌تی دووگیان بیزانێت و خۆی بپارێزێت بۆ سه‌لامه‌تی خۆی و منداڵه‌كه‌شی:-

1. دووركەوتنەوە لەخواردنی داو و دەرمان بەبێ چاودێری پزیشك.
2. دووركەوتنەوە لەخواردنی خواردەمەنی باش نەكوڵاوە, ساردبووەوە, خواردەمەنی ناوقتوو (معەلەبات).
3. خواردنی خواردنێكی تەواوو باش بەرێكوپێكی، چونكە بەد خوراكی دەبێتە هۆی بێهێزی دایك و كورپەلەكەو هەروەها دەبێتە هۆی كەم خوێنی.
4. دووركەوتنەوە لە سەگ و پشیلە، چونكە لەوانەیە ببنە هۆی نەخۆشی (تۆكسۆپلازما) كەدەبێتە هۆی تێكچوونی پێكهاتنی بەشەكانی كۆرپەلە.
5. دووركەوتنەوە لەجگەرەكێشان وكەمكردنەوەی لەخواردنی چای و قاوە و سۆدا.
6. دووركەوتنەوە لە تیشكەكان (ئەشیعە) بۆهەرمەبەستێك بێت.
7. ئاگاداربوون لەبەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش كەلەوانەیە ببێتە هۆی تێكچوون لەكۆرپەلەكەدا.
8. دووركەوتنەوە لەهەڵمژینی دووكەڵی ئۆتۆمبێلەكان و هەوای پیس بوو بە ماددە مێروو كوژەكان.
9. دووركەوتنەوە لە بۆیەكردنی قژ، چونكە لەتوێژینەوەیەكدا دەركەوتووە كەكار دەكاتە سەر كۆرپەلە.
10. ئەنجامدانی چەند چاڵاكییەكی وەرزشی بۆ سەلامەتی خانمان و كۆرپەلەش پێویستە.

Back to top button