بۆ ده‌بێت خوێن ببه‌خشێن؟ ئایه‌ ڕاسته‌ خوێن به‌خشین ده‌بێته‌ هۆی ته‌مه‌ن درێژی؟

خواكوڕك

توێژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی دەریدەخات کە خوێن به‌خشین كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌مه‌نی مرۆڤ هه‌یه‌ و ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ ژیانیاندا چه‌ند جارێك خوێن ده‌به‌خشن، ته‌مه‌نیان درێژتره‌ به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی خوێن نابەخشن، بۆیه‌ گرنگه‌ مرۆڤ له‌ ته‌مه‌نی خۆیدا چه‌ند جارێك خوێن ببه‌خشێت.

به‌ پێی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌یی كه‌ له‌ وڵاتانی ئه‌سكه‌نده‌ناڤیا له‌سه‌ر ملیۆنان كه‌س ئه‌نجامدراوه‌ كه‌ له‌ ژیانیاندا خوێنیان به‌خشیوه‌ته‌ كه‌سانی دیكه‌ و زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ش ته‌مه‌نیان درێژتر بوە بەراورد بەوانەی خوێن نابەخشن، چونكه‌ خوێن به‌خشین وا ده‌كات مرۆڤ ئارامتر و بێ ئازارتر بێ.

ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت تا ئێستا پسپۆڕه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ورد و درشت هۆكاری ئه‌و كاریگه‌رییه‌ی خوێن به‌خشینیان دیاری نه‌كردوه‌، به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێت كه‌ گواستنه‌وه‌ی خوێن ببێته‌ هۆی نوێبونه‌وه‌ی خوێن لای كه‌سی خوێنبه‌خش هه‌روه‌ها واده‌كات ئه‌و كه‌سه‌ له‌ بارودۆخی نه‌خوازراویشدا ئه‌گه‌ری ژیانیان زیاتربێت.

هەروەک خوێن به‌خشین هۆكارێكه‌ بۆ كه‌مبونه‌وه‌ی رێژه‌ی ئاسن لای ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و كانزایه‌ له‌ له‌شیاندا زۆرە، چونكه‌ زۆربونی رێژه‌ی ئاسن زیاد له‌ بڕی پێویست كاریگه‌ریی خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر ته‌ندروستی.

ئه‌وه‌ی شایه‌نی باس بێت هه‌موو ساڵێك له‌ 14/6 يادى ڕۆژى جيهانيى خوێن به‌خشين ده‌كرێته‌وه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان و له‌و رۆژه‌دا خوین ده‌به‌خشرێت، به‌و كه‌سانه‌ی كه‌ پیویستیان به‌ خوێنه‌.

 

Back to top button