كۆمەڵ هاوشێوەی گۆڕان ئەویش رەدی كردەوە 

خواكوڕك 

لە راگەیاندراوێك گوتەبێژی كۆمەڵی ئیسلامی دەلێـ”هەموو لایەکمان جەختمان لەسەر بەدیهێنانی کەشێکی تەبایی و ئاشتەوایی لە هەرێمدا دەکردەوە، پێمانوابوو هەنگاوی یەکەم بە کارکردنەوەی پەرلەمان دروست دەبوو، بەڵام بەو شێوازەی کە پێشنیازکراوە، ئەو کەشە نایەتەدی، چونکە دروستە بپرسین گۆڕینی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بۆ؟ ئایا چۆن دوو لایەن حەقی ئەوە بەخۆیان دەدەن کە باس لە بەرکەوتەی لایەنەکانی دیکە بکەن و لەبری ئەوانیش بڕیاربدەن”.

رێبوار حەمەد گوتەبێژی كۆمەڵی ئیسلامی گوتیشی”پێمانوایە پەرلەمان کارا بکرێتەوە بەو دەستە سەرۆکایەتییەی ئێستای درێژە بە بەرنامە و کۆبوونەوەکانی بدات و پێکەوە هەموومان هەنگاو بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی دیکەمان بنێین، لەسەرووی هەموویانەوە چاککردنی بارو گوزەرانی خەڵکی کوردستان”.

 

کۆمەڵی ئیسلامی لە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان پۆستی سکرتێری پەرلەمانی هەیە، بەڵام سەعدی پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی رایگەیاند، لە دەستەی نوێی سەرۆکایەتیی پەرلەمان یەکێتی مافی خۆی وەردەگرێتەوە، کە مەبەستی پۆستی سکرتێری پەرلەمانە.

Back to top button