كۆمەڵ ترسی لەگۆڕان هەیە
خواكوڕك
پاش راگەیاندراوی گۆڕان، كۆمەڵی ئیسلامیش بەهەمان شێوە هەمان قسەی گۆڕانی دووبارە كردووە، بەڵام پرسیار لەسەر ئەوەیە بۆچی كۆمەڵ پێش گۆڕان، هەڵوێستی رانەگەیاند، ئەم هەڵوێستەی كۆمەڵ پاشكۆیەتیە، یان گەمەی ئەو دوو حزبەیە، لەسەر میراسی نەوشێروان مستەفای كۆچ كردوو”.
بەگوێرەی ئیستحقاقی هەڵبژاردن،پۆستی سكرتێری پەرلەمان مافی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، كۆمەڵ تاوەكو ئێستا ئەم پۆستەی لە سەرۆكایەتی پەرلەمان گرتووە، لەئێستاشدا ئامادە نیە بیداتەوە یەكێتی نیشتمانی كوردستان، هەڵوێستەكەشی لەچوارچێوەی ئەم پۆستە ئاراستە كرد، كە كاتێك گوتی كێ ئەو حەقەی بە دوو حزب داوە باسی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بكەن”.
چاودێرانی سیاسی پێیان وایە، كۆمەڵ لەبەردەم دروشمەكانی خۆیەتی كاتێك دەلێت دادگەری لەحكومەت، بەڵام خۆی پێشەڵی دادگەری كردووە، ئیستحقاقی دەنگدەری یەكێتی داگیر كردووە، هەڵوێستی تووندیشی بەرامبەر یەكێتی هەیە، پێی دەلێت تۆ حەق قسەكردنت لەسەر دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان نیە”.
لەلایەكی تر كۆمەڵی ئیسلامی لەدوو بەیاننامەی جیاواز دا لەسەر ریفراندۆم و پەرلەمانی كوردستان، كۆمەڵی ئیسلامی چاوەرێ بوو تا گۆڕان هەڵوێستی خۆی روون بكاتەوە، ئەمە بۆتە جێگای پرسیاری كە بۆچی كۆمەڵ پێش گۆڕان هەڵوێستی نانوێنێت، بەردەوام دوای گۆڕان هەمان قسەكانی گۆڕان دووبارە دەكاتەوە، چاودێرانی سیاسی پێیان وایە، كۆمەڵی ئیسلامی دوو پێناسەی خۆی دەكات، یان ئەوەتا ترسی لەگۆڕان هەیە، كە هەڵوێستێكی جیاواز پێشان بدات، یان هیچ پێناسەیەكی تری لە خیتابی سیاسی گۆڕان نیە، لەئێستادا بۆتە مەكۆیەكی گۆڕان”.