لەسێ رۆژدا گۆڕان دوو هەڵوێستی دژ بەیەك ئاراستە كردووە
خواكوڕك
بەپێی نووسراوێكی فەرمی بەناوی یوسف محەمەد كە ئاراستەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەلبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستانی كردووە، داوا دەكات، كە هەرسێ هەلبژاردنەكە لەیەك كاتدا بكرێت، وەك هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی هەرێم و پەرلەمانی كوردستان و ریفراندۆم، ئەمەش بوە هۆكاری هاتنە پێشوەی پارتی لە چارەسەری كێشەكان، پارتیش لەسەر پێشنیاری یەكێتی رازی بوو، بەوەی، پەرلەمان بەدەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كارا بكرێتەوە”.
نووسراوەكەی یوسف محەمەد تەواوی كێشەكانی دوو ساڵەی كە لەسەر دروست ببوو، ئەویش هەڵبژاردنی سەرۆك بوو لەناو خەڵك و لەدەرەی پەرلەمان، كە گۆڕان تەواوی كێشەكانی لەسەر ئەو بنەمایە، بوو كە سەرۆك لەپەرلەمان هەڵبژێردرێت، بەڵام پاش ئەو هەموو كێشە و گرفتە، كە لەچەند ساڵی رابردوو لەسەر ساز بوو، گۆڕان لەرێگای یوسف محەمەد داوای كرد، هەڵبژاردنی سەرۆك لەناو خەڵك لەكاتی خۆی دا بەرێوە بچێت”.
پاش ئەوەی گۆڕان لەزاری یوسف محەمەد ئەو هەڵوێستەی راگەیاند پارتیش بە پێشنیاری یەكێتی رازی بوو كە پەرلەمان بەدەستەی سەرۆكایەتی ئێستای پەرلەمان كارا بكرێتەوە، بەڵام هەر دوای هاتنە پێشی پارتی گۆڕان پێچەوانەی هەڵوێستی 18 كاتژمێرەكەی لێدوانی داو لەزاری هەڵسوراوانی دا رایگەیاند یەكەم كاری ئەوان لەپەرلەمان گۆڕینی یاسای هەڵبژارنی سەرۆكایەتی دەبێت بۆ ناو پەلەمان، ئەمەش پێچەوانەی هەڵوێستی پێشووتریان دەبێت، كە گوتیان هەڵبژاردنی سەرۆك لەكاتی خۆی دا بكرێت”.
زكری مووسا نووسەر و چاودێری سیاسی لە هەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك لەسەر ئەو هەڵوێستانەی گۆڕان دەنووسێ” یوسف محەمەد نامەی بۆ كۆمیسیۆن نووسیوە كە ئامادەكاری بكات بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك و پارلەمان واتە هەڵبژاردنی ڕاستەوخۆی سەرۆك، هەندێ هەڵسوڕاویشیان دەڵێن كاندیدمان بۆ هەڵبژاردنی ڕاستەوخۆی سەرۆك دەبێت ئەمە لەزاری گوتەبێژەكەش پشتراست كرایەوە”.
هەروەها ئەو نووسەر دەشنووسێ”ئەمڕۆ گۆڕان بەیاننامەی دەركردووە و داوای گۆڕینی سیستەمی حوكمڕانی و هەڵبژاردنی سەرۆك لە پارلەمان دەكات وەك ئەوەی لە حوزەیرانی 2015 ـدا داوایان دەكرد و هیچ دەستپێشخەرییەكیشی نوێشی قبوڵ نییە وەك بڵێی زەمەن لای ئەم بەڕێزانە وەستاوە و هیچ ڕووی نەداوە، ئەمە دەرخەری هەڵوێستە دژبەیەكەكانی گۆڕانە لە دوو سێ ڕۆژدا، دەشنووسێت نازانن چییان دەوێت…