ئومێد خۆشناو: خۆمان چیتر بەدەرون نەخۆشەكان سەرقاڵ ناكەین
خواكوڕك
سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە پەرلەمانی كوردستان هێرش دەكاتە سەر گۆڕان دەلێت “له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ خۆیدا ئیشکالیه‌تێکی زۆری هه‌یه، ئاسان نییه له‌گه‌ڵ ئێمه و له‌گه‌ڵ هیچ هێزێکی تر بگاته ئه‌نجام دەشلێـ”تەنها له‌گه‌ڵ هێزێک ده‌گاته ئه‌نجام هه‌موو کاره‌کانی گۆڕانی قبووڵ بێت و ڕۆژ به شه‌و ببینێ و ماستیش به ڕه‌ش، نموونه‌ی کۆمه‌ڵی ئیسلامی که هیچ مه‌جالێکی نه‌هێشته‌وه له پاشکۆیه‌تی گۆڕان”.
هەروەها ئومێد خۆشناو دەشلێـ”ماوه‌یه‌کی زۆره جه‌ماعه‌تی گۆڕان هه‌رچی هاشوهوش و موهاته‌رات و چه‌واشه‌کاری و هیستریا هه‌بوو کردیان، به‌ڵام لێیان بێده‌نگ بووین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی ته‌واومان به دیالۆگ و گفتوگۆ هه‌بووه و هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری، ئاماژەش بە ریفراندۆمی سەربەخۆیی دەدات و دەشلێـ”پڕۆسه‌یه‌کی هێنده مه‌زنمان له‌پێشه پێمان وایه هیچ پێویست ناکات خۆمان به جواب و جوابکاری ده‌روون نه‌خۆشه‌کان مەشغول بکه‌ین، ڕیفراندۆم له سه‌رووی هه‌ر خواستێکی تره‌وه‌یه لای ئێمه. له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو تروسکایه‌ک له چاره‌سه‌ری کێشه‌ی نێوان لایه‌نه‌کان به‌دی کرا، به‌ڵام هه‌ر زوو له‌لایه‌ن گۆڕان به بڕیاری پێشوه‌خته ڕه‌ت کرایه‌وه”.
شایانی باسە پێشتر پارتی و یەكێتی دەسپێشخەریەكی نوێیان خستە بەردەم گۆڕان بۆ كارا كردنەوەی پەرلەمان، بەڵام هەرزوو گۆڕان رەدی دەست پێشخەریەكی دایەوە، دوا بەدوای ئەویش وەك هەموو جار كۆمەڵیش هاوشێوە گۆڕان رەدی كردەوە”.