بنه‌ماڵه‌ى تاڵه‌بانى پشتگیری‌یان بۆ ئاڵا تاڵه‌بانى ڕاگه‌یاند
خواكوڕك
خزمانى تاڵه‌بانى ئه‌مرۆ چوار شه‌مه 14ى حوزه‌یرانى 2017 له ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا پشتگیرى خۆیان بۆ ( ئالا تاڵه‌بانى ) ده‌ربڕى ، كه چه‌ند ڕۆێك له‌مه‌وبه‌ر به بڕیارى (كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ على ) جێگرى یه‌كه‌مى سكرتێرى گشتى و ( هێرۆ ابراهیم ئه‌حمه‌د ) ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى به نوسراوى ژماره ( 231/ج له‌به‌روارى 21ى6ى2017 ) بڕیارى له‌كارلادانى بۆ ( ئاڵا تاڵه‌بانى ) سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كێتى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌ركردبوو .
هه‌ریه‌ك له ( شێخ سیروان و شێخ پیرۆت و ناهده جه‌مال ) له‌برى بنه‌ماڵه‌ى تاڵه‌بانیه‌كان له ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه بڵاو كراوه‌ته‌وه پشتگیرى له ( ئاڵا تاڵه‌بانى) ده‌كه‌ن .