28 سه‌ركرده‌ى ناڕازیی 3 داواكارى ئه‌ده‌نه‌ یه‌كێتى

خواكوڕك
 
دواى كۆبونه‌وه‌ى 7ى حه‌زه‌یرانى 2017 مەسعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ كۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هیزه‌ لایه‌نه‌كان جگه‌ له‌ گۆران كۆمه‌ڵ بریاردرا له‌ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كدا تاكو 12ى حوزه‌یران 2017 لایه‌نه‌كان نوێنه‌ریان بنێرن بۆ كۆمیته‌ى ریفراندۆم بریاریش درا كه‌ 25ى ئه‌یلولى 2017 ریفراندۆم له‌ هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجام بدرێت و 6 ى 11ى 2017 هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم و په‌رله‌مان ئه‌نجام بدرێت .
 
دیسانه‌وه‌ به‌ ناوى ناڕه‌زایه‌تى گروپێكى (28) كه‌سى له‌ كۆمه‌ڵێك سه‌ركرده‌ى ناڕازى له‌ نێو یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان سێ خاڵ ده‌خه‌نه‌ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى حزبه‌كه‌یان ، ئه‌و سێ خاڵه‌یش بریتى یه‌ له‌ ( كاراكردنه‌وه‌ى په‌ڕله‌مانى كوردستان به‌رله‌ ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم و به‌شداریپێكردنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و كۆمه‌ڵى ئیسلامى له‌ كۆمیته‌ى ئاماده‌كارى ڕێفراندۆم و دابه‌شكردنه‌وه‌ى سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ى هه‌رێم به‌ پێى نه‌خشه‌ڕێگاكه‌ى یه‌كێتى بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌ سیاسییه‌كان ) .
 
هاوكات به‌ پێى نه‌خشه‌ڕێگاكه‌ى یه‌كێتى بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌ سیاسییه‌كانى هه‌رێم داواده‌كرێت هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ى هه‌رێم ( سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان ) له‌ نێوان پارتى و یه‌كێتى و گۆڕان دابه‌شبكرێت ، وابڕیاره‌ سبه‌ینێ پێنج شه‌مه‌ 15ى حوزه‌یرانى 2017 ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى كۆببێته‌وه‌ و خاڵى سه‌ره‌كى نێو كۆبونه‌وه‌كه‌یان بۆ ئاڵوگۆڕى بیروڕاكانیانه‌ له‌سه‌ر كاراكردنه‌وه‌ى په‌ڕله‌مانى كوردستان”.
 
“فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ” ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ گروپه‌ (28) كه‌سه‌ ناڕازییه‌كه‌ ڕایگه‌یاند ” كۆبونه‌وه‌كانى پیرمام له‌گه‌ڵ نه‌خشه‌ڕێگاكه‌ى یه‌كێتى ناگونجێت ، بڕیاره‌كانى پیرمام له‌گه‌ڵ نه‌خشه‌ڕێگاكه‌ى یه‌كێتى دا یه‌ك ناگرنه‌وه‌ و ماوه‌ى 40 بۆ 45 ڕۆژیشه‌ داواى دیاریكردنى كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركدرایه‌تیمان كردووه‌ ، له‌كاتێكدا كۆبونه‌وه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى (پارتى و یه‌كێتى ) له‌ 24 كاتژمێردا دیارى ده‌كرێت و نازانم بۆ كۆبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ پارتى ئه‌وه‌نده‌ ئاسانه‌و كه‌چى له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى ئه‌وه‌نده‌ قورسه‌ “.
 
هاوكات ” هه‌ڵۆ پێنجوێنى ” ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى یه‌كێكى تره‌ له‌ سه‌ركرده‌ ناڕازییه‌كان ده‌ڵێت ” یه‌كێك له‌ ته‌وه‌ره‌كانى كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى قسه‌ كردنه‌ له‌سه‌ر پرسى ڕیفراندۆم ، چونكه‌ مه‌رجى كاراكردنه‌وه‌ى په‌ڕله‌مان هه‌یه‌ و یه‌كێتى نه‌خشه‌ڕێگاى هه‌یه‌ كه‌ تێیدا به‌ ووردى باس له‌ ڕیفراندۆم ده‌كات ، بۆچوونى ئێمه‌ش جیاوازه‌ له‌ بۆچوونى پارتى “.
Back to top button