باوكى رۆژنامەنووسەكەی دهۆك, گۆمانی لەمیدیای سلێمانی هەیە

خواكوڕك

باوكی رۆژنامەنووسەكەی دهۆك كە لە دوو رۆژی رابردوو لە لایان چەند كەسێكی نەناسراو كوژرا، بە كەناڵی وارتیڤی دەلێت: خوم پارتیم هەموو ئەندامانی مالمەوە پارتین و پێشمەرگەی بارزانین, هیچ شکایەتێکمان لە پارتی نیە, كه‌ چەند رۆژیکە چەندین میدیایەكی گۆماناوی دەیانەوی تیرورکردنی کورەکەم بخەنە ئەستوی پارتی.
هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی خواكوڕك، پارتی چ لەسەر ئاستی دەزگا ئەمنیەكان چ لەسەر ئاستی حكومەت و سەرۆكایەتی هەرێم و پەرلەمان، بەجدی لەسەر خەتە بۆ دۆزینەوەی تاوانبارانی بكوژی ویدات حسین.
ودات حسێن، پێشتر لە میدیایەكی پەكەكە كاری كردبوو، پێش كوژرانی بە پازدە رۆژ وازی لەو میدیایە هێنابوو. گومان لەدۆسیەكە دەكرێت لەوەی دەستێكی رێكخراوه‌یی لەپشت ئه‌م كوشتنه‌وه‌ بێت، بۆ ئەوەی لەدهۆك هاوشێوەی هەولێر لە كاتی تیرۆری زەردەشت عوسمان، پارتی پێ تۆمەتبار بكەن و كەلێنێك بكەنەوە بۆ تەسفیاتی جەماوەری پارتی لە دهۆك، پێشتریش هەر لەسەر دهۆك چەند هەواڵێك گوماناوی بڵاو كرایەوە گوایە قاسم سولێمانی لە دهۆك بووە ئەمەش لەمیدیاكانی پەكەكە و زۆنی سەوز بڵاو كرایەوە.
هەر لەگەڵ ئاشكرا بوونی تیرۆر كردنی ودات حسین میدیاكانی پەكەكە چەندین سیناریۆی جیاواز و دژ بەیەكیان بڵاو كردەوە، لەلایەك گوتیان رۆژنامەوانی میدیایەكی ئەوان بوە، لەلایەكی تر براكەی ودات دەلێت بۆ ماوەی 15 رۆژبوو وازی لە پەكەكە و میدیاكانی هێنابوو. لەلایەكی تر چەندین سیناریۆی جیاواز و دژە یەك بۆ ئەو دۆسیەیە خراوەتە روو، بەڵام سەرچاوەیەكی ئەمنی دەڵێت سەره‌داوی رووداوەكان بەردەست كەوتوون و لەداهاتووێكی نزیكدا هەموو شتێك ئاشكرا دەكەین لەبەردەمی میدیاكانی جیهان و ناوەخۆی

Back to top button