لەكاتی ئەنجامدانی ریفراندۆم پێشمەرگە جوڵەی پێدەكرێت
خواكوڕك
سوپاسالارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ده‌لێت ” خه‌نده‌قمان بۆ داعش لێدا ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هاتنه پێشه‌وه‌ى ڕیفراندۆم دا ئه‌و خه‌نده‌قانه سودیان زیاتر ده‌بێت ” .
” فه‌ریق جه‌مال ئیمینكى ” سوپاسالارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ڕایگه‌یاند ” هه‌رچه‌نده ئامانج له هه‌ڵكه‌ندنى ئه‌و خه‌نده‌قانه‌ى له سنورى هه‌رێمى كوردستان هه‌ڵكه‌ندرابوون بۆ پارێزگاریكردن له هه‌رهێرشێكى تیرۆریستى ، بۆ ئه‌گه‌رى تریش سوودى لێ ده‌بینین “.
سوپاسالارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌ره ئه‌وه‌شى خسته ڕوو ڕاشیگه‌یاند ” به كۆتایی هاتنى داعش كێشه‌كان كۆتایی نایه‌ت ، به‌ڵكو پێشمه‌رگه ئاماده‌كارى بۆ هه‌موو ئه‌گه‌رێك ده‌كات و له‌گه‌ڵ ڕیفراندۆم دا هێڵى به‌رگرى به‌هێزتر ده‌كه‌ین و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ش له ئاماده‌باشیدان “.
له باره‌ى په‌كه‌كه‌شه‌وه ” فه‌ریق جه‌مال ئیمینكى ” ده‌ڵێت ” هه‌زار چه‌كدارى سه‌ر به په‌كه‌كه موچه‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى له حه‌شدى شه‌عبى وه‌رده‌گرن و هه‌ماهه‌نگى نێوان په‌كه‌كه‌و حه‌شدى شه‌عبى به‌رده‌وامه‌و په‌كه‌كه بووه‌ته پردێك بۆ دروستكردنى هیلالى شیعى بۆ ئێران “.