سەعدی پیرە: ناتوانین چیتر لەبەر گۆڕان ژیانی سیاسی سڕبكەین
خواكوڕك
دوای ئەوەی دوێنێ هەر یەكە لە مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان رێككەوتن لەسەر كاراكردنەوەی پەڕلەمان بە ستافی سەرۆكایەتی پێشووتر, بەڵام بزووتنەوەی گۆڕان و كۆمەلی ئیسڵامی پڕۆژە پێشنیاركاوەكەی پارتی و یەكێتی بۆ كاراكردنەوەی پەڕلەمانیان رەتكردەوە, ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیش رایدەگەیەنێت كە ئەوان چیتر ناتوانن ژیانی سیاسی لەسەر بزووتنەوەی گۆڕان سڕبكەن.
سەعدی ئەحمەد پیرە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی رایگەیاند:”پارتی دیموكراتی كوردستان ڕازی بووە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بە ستافی ئێستایەوە دەست بەكارەكانی بكاتەوە و لە دانیشتنی یەكەمیشدا دەستەیەكی نوێ بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان هەڵبژێردرێت:
هەروەها ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی گوتیشی:” ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیی یەكیتیی نشتیمانی كوردستانیش دەڵێت، ئەگەر بزوتنەوەی گۆڕان بەم پێشنیازە ڕازی نەبێت، ئەوا خۆی بەرپرسیارەتی لە ئەستۆ دەگرێت، سەعدی پیرە دەشڵێت، ناتوانین چیتر لەبەر گۆڕان ژیانی سیاسی سڕبكەین.
ئەمە لە كاتێكدا دوای كۆنگرە رۆژنامەوانیەكەی پیرە وتە بێژی گۆڕان و كۆمەڵ رایانگەیاند كە پڕۆژە پێشنیار كراوەكەی پارتی رەتدەكەنەوە بە هەموو شێوەیەك.