قەیرانی سیاسی کوردستان ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی یە یان کورسیەکەی بارزانی ؟؟

بهمن کاك عبداللە
 
 
زۆرێك لە سیاسیەکانی گۆڕان وبەشێکی یەکیتی نەیان شاردوەتەوە ، کەئەوان دەوڵەتێکیان ناوی بارزانی دروستی بکات !
 
هەموو خەلکی کوردستان و یەکیتی بەتایبەتی شاهدە دوای تەواو بوونی ماوەی سەرۆکایەتی بارزانی و دریژکردنەوەی بۆ ماوەی دووساڵ بەپێشنیاری یەکیتی ، بارزانی قایل نەبوو یەکیتی و پارتی بەزور پییان کرد ، ئەویش بەمەرجێک قبولی کرد لەماوەی ئەو دووساڵە ڕەشنوسی دەستور یان دەستوریکی نوی بۆ کوردستان دابنریت .
 
کوردستان خاوەنی رەشنوسیکی دەستور بوو کە دەنگی ۹۲ پەرلەمانتاری لەسەرجەم حزبەکان پێدرابوو ، بەڵام دواتر گۆران دروست بوو ، لەگەل کۆمەل و یەکیتی و یەکگرتوو داوای گەرانەوەی رەشنوسەکەیان کرد بۆ پەرلەمان کەهیچ یاسایەک ریگەی پی نەدەدا ، بەڵام دوای پیک هینانی کابینەی ۸ لەسەر بنەمای تەوافوق ، بۆ پاراستنی تەوافوق و یەک ریزی نیوماڵی کورد ، بارزانی رەشنوسەکەی گەراندەوە بۆ پەرلەمان .
 
دوای گەڕانەوەی بارزانی لە ئەمریکاو کۆبوونەوەی لەگەل سەرجەم حزبەکان ، لە ۲٠۱٥/٥/۱۸ ، بارزانی پیی راگەیاندن کە دەبیت تا پیش هەلبژاردنی ئەمریکا ریفراندۆم بکەین ، بارزانی پیش رۆشتنی بۆ ئەمریکا دووجار داوای لەحزبەکان کرد کەسیک دیاری بکەن بۆ جیگەکەی لەماوەی یاسایی خۆی ، بەلام لەبەر ئەوەی شەڕی داعش هەبوو کەسیان کوری مەیدانەکە نەبوون نەیان کرد ، لەو کۆبونەوەیە گۆڕان و خودی یوسف محمد داوایان کرد غورفەی عەمەلیات لە پینج حزبەکە دروست بکریت بۆ ( ریفراندۆم و پرۆژەی نوسینی دەستور و کورسی سەرۆکایەتی و هەندی شتی تر ) پارتی کەلەو غورفەیە کەمینە دەبوو قبوڵی کرد و بریار درا لەماوەی یەك هەفتە هەر حزبە و نوینەری خۆی دیاری بکات بەڵام چی روی دا ؟؟!
 
چوار حزبەکە لە جیاتی دیاریکردنی نوینەر بۆ غورفەی عەمەلیات ، بەسەر پەرشتی کونسوڵی ئیران بۆ تیکدانی پرۆسەی ریفراندۆم رەشنوسی یاسای سەرۆکایەتی هەریم و یاسایەکی دیکەیان بۆ حکومەت ئامادەکرد ، بەبێ پرسی پارتی و بۆ دورخستنەوەی پارتی لە ۲۳ ی حوزەیرانی ۲٠۱٥ لەپەرلەمان تەوافوقیان تیکداو کودەتاکەیان نیوەی کرد ، پارتی کەدەیتوانی ئەوەی سەدر لەبغداد کردی بەپەرلەمان زیاتر بکات ، بەڵام نەیکرد .
 
پارتی و نەتەوە یەکگرتوەکان و ئەمریکا و بەریتانیا هاواریان کرد جەلسەی دوەم لە ۱۹ی ئاب نەکرێت ، سێ حزبیان ، هەندیک دەلین گۆرانیش بەلام من باوەرم نیە ، داوایان کرد کۆبوونەوە نەکریت ، بەڵام یوسف محمد کردی و نیساب تەواو نەبوو بەم کارەش پرۆژەی ئینقلاب شکستی هیناو پارتیش پەرلەمانی دانەخست .
 
دوای شکستی ئینقلاب گۆران و بەهاوکاری بەشێک لەیەکیتی بەئامانجی ئینقلاب و تیکدانی دۆخی کوردستان هیرشیان کردە سەر بارەگاکانی پارتی لەزۆنی سەوز و کادری پارتیان شەهید کرد و بارەگاکانیان سوتاند و ویستیان بیگویزنەوە بۆ هەولیریش بەلام پارتی بۆ راگرتنی ئەو دۆخە ریکەوتنی خۆی لەگەل گۆران هەلوەشاندەوە کەلەسەر بنەمای چوار سال ئارامی بوو ، یوسف و وەزیرەکانی دەرکرد .
 
دوای ئەوەی بارزانی و زۆرینەی حزبەکان لە کۆبوونەوەی ۲٠۱۷/٦/۷ ڕۆژی ئەنجام دانی ریفراندۆمیان لە ۲٠۱۷/۹/۲٥ ، دیاری کرد ، دیسانەوە گۆڕان و کۆمەڵ و بەشیک لەیەکیتی بەبیانووی کارانەبوونی پەرلەمان کەوتنەوە دژایەتی ریفراندۆم ، پارتی بۆ دەرخستنی رووی راستەقینەیان کە بریتیە لە دژایەتی ریفراندۆم و سەربەخۆیی ، ڕازی بوو پەرلەمان کارا بکریتەوە ، بەڵام گۆران و کۆمەڵ بەفیتی ئیران رەفزیان کرد و زور بەروونی دەلین گەر پەرلەمان کاراش بکریتەوە کێشەکان دەبەینەوەخالی سفر !! ئامانجیشیان لەم کارە شکست پی هینانی ریفراندۆمە .
 
ریفراندۆم مافی گەلە و گەل سەرچاوەی هەموودەسەلاتەکانە و لە هەرسێ سەرۆکایەتیەکە گەورەترە ، سیستەمی حوکم رانیش گەل دیاری دەکات و مافی هیچ حزبیک نیە ،،، بۆیە دەبێت گەل بڕیار بدات لە ریفراندۆم ئەوکات دەردەکەویت کێ لەبەرەی گەلە و کێ دژی گەل .
 
Back to top button