به‌هۆی بۆردومانی فرۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا 21 گه‌ریلا بوون به‌قوربانی
خواكوڕك
له راگه‌یاندراوێكی فه‌رمانده‌یی سوپای توركیادا، هاتووه” كه له بۆمبارانی چه‌ند رۆژه‌ی فرۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیادا، 21 گه‌ریلای په‌كه‌كه كوژراون.
فەرماندەیی سوپای توركیا ڕایگەیاند، لەئەنجامی بۆردومانی سنووری عێراق و توركیا ژمارەیەك گەریلای پەكەكە بوونەتە قوربانی،ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه بەهۆی بۆردومانی ناوچە سنوورییەكانی پارێزگاكانی (وان، سێرت و ناوچەكانی خواكورك و زاب) لەسنوورەكانی هەرێمی كوردستان لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا ژمارەیەك گەریلای پەكەكە كوژراون و بنكه و باره‌گاكانیان خاپور كراون.
هاوكات لە بەیاننامەی سوپای توركیادا هاتووە كە (16) گەریلای پەكەكە بە هۆی بۆردومانی بنكەكانیان لە خواكوركی دهۆك بوونه‌ته قوربانی و لەناوچەكانی وان و سێرتیش بۆردومان كراون و پێنج گەریلای تریان كردوه به قوربانی.
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌ی ئەركانی سوپای توركیادا هاتووه كه له‌م چه‌ند رۆژه” 4 گەریلای پەكەكە خۆیان بەدەستەوە داوە و خۆیان راده‌ستی سوپای توركیا كردووه.