تازه‌ترین زانیاری له‌سه‌ر خۆڵبارین له‌ هه‌رێمی كوردستان ئایه‌ خۆل بارین تاكه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت؟

خواكوڕك

به‌شی پێشبینی له‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی هه‌رێم رایگه‌یاندوه‌”شەپۆلێكی خۆڵبارین روو لەهەرێمی كوردستان دەكات و رۆژی هەینی كۆتایی دێت، پلەكانی گەرماش بە جێگیری دەمێنێتەوە.

بەڕێوەبەری بەشی پێشبینی لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان  (بژار ئەكرەم) رایگه‌یاندوه‌” ڕۆژی پێنجشەممە 15/6/2017 بارستە هەوا گەرمەكە كۆتایی پێدێت، هەوایەكی فێنك و شێدار ڕوو لەهەرێم دەكات و پلەكانی گەرما پێنج پلەی سەدی دادەبەزن، پێشبینی دەكرێت خێرایی با زیاد بكات و ئەگەری بەرزبونەوەی تۆزو خۆڵیش لەناوچەكانی باشوری كوردستان دەكرێت.
بەڕێوەبەری بەشی پێشبینی لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ئه‌وه‌شی گوت” كه‌ كاریگەری خۆڵبارینەكە تەنها رۆژی پێنج شەممە بەردەوام دەبێت و بۆ رۆژی هەینی كاریگەرییەكەی نامێنێت و پلەكانی گەرماش بە جێگیری دەمێنێتەوە.

Back to top button