دابه‌شكردنی مووچه به‌رده‌وامی هه‌یه و مووچه خۆران ئه‌مڕۆ و رۆژانی تر به‌م شێوه‌یه مووچه وه‌رده‌گرن
خواكوڕك
ئه‌مڕۆ پێنج شەممە مووچەی چه‌ند دام و ده‌زگایه‌كی تر دابه‌شده‌كرێت و مووچه دابه‌شكردن به‌رده‌وام ده‌بێت تا به كۆتا هاتنی مانگی ره‌مه‌زان سه‌رجه‌م مووچه خۆران له هه‌رێمی كوردستان مووچه‌ی تواوو وه‌رده‌گرن، كه مووچه‌ی مانگی نیسانه.
بەپێی خشتەی راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی لە رۆژی شەممەوە تا پێنج شەممە خشتەی مووچە بەم شێوەیەی خواره‌وه ده‌بێت:-
دابەش كردنی مووچەی خانه‌نشینانی پێشمه‌رگه ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه به‌روارى15/6/2017 به‌رده‌وام ده‌بێت.
بۆ ڕۆژانى شه‌ممه و یه‌ك شه‌ممه به‌روارى 17-18/6/2017، مووچه‌ی خانه‌نشینانى شارستانی و مووچه‌ى مانگى 4ى ساڵى 2017 ى ئه‌م شوێنانه دابه‌ش ده‌كرێت.
-وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى
– وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى
– وه‌زاره‌تى كاره‌با
– وه‌زاره‌تى گواستنه‌و گه‌یاندن
– وه‌زاره‌تى پلان دانان
– ڕۆژى دوو شه‌ممه به‌روارى 19/6/2017، مووچه‌ى مانگى 4 ى ساڵى 2017 ى په‌روه‌رده‌كانى (ده‌ره‌وه‌ى شاره‌كان) دابه‌ش ده‌كرێت.
– ڕۆژى سێ شه‌ممه به‌روارى 20/6/2017، مووچه‌ى مانگى 4ى ساڵى 2017 ى په‌روه‌رده‌كانى (سه‌نته‌رى شاره‌كان) و وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى دابه‌ش ده‌كرێت.
– ڕۆژانى چوار شه‌ممه و پێنج شه‌ممه به‌روارى 21-22/6/2017، مووچه‌ى مانگى 4ى ساڵى 2017 ى ئه‌م شوێنانه دابه‌ش ده‌كرێت.
-وه‌زاره‌تى ناوخۆ
– وه‌زاره‌تى پیشه‌سازى و بازرگانى
– وه‌زاره‌تى ڕ‌ۆشنبیرى و لاوان
– وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌كان
– فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌تى كار‌و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى
– مووچه‌ى (كه‌م ئه‌ندامان) ى سه‌ربه وه‌زاره‌تى كار‌و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى