ئه‌مڕۆ سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كۆده‌بێته‌وه و بڕیاری خۆی له باره‌ی ریفراندۆم و كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌دات
خواكوڕك
وا بڕیاره ئه‌مڕۆ پینج شه‌ممه 15/6/2017 ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له شاری سلێمانی له كاتژمێر 11 به ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن له باره‌ی ریفراندۆم و كۆمه‌ڵێك پرسی تری گرنگ له هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه.
(رێواز فایەق) ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی و پەرلەمانتاری ئەو حیزبە لە پەرلەمانی کوردستان رایگه‌یاندوه” پاش ئه‌وه‌ی ئاگاداركراوینه‌ته‌وه له لایه‌ن مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیه‌وه، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆمان سه‌باره‌ت به پرسی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمه له هه‌رێمی كوردستان، ره‌نگه باسی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانیش بكرێت له كۆبونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی.