حاجی كاروان ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی نوێ ده‌كات بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان
خواكوڕك
پاش ئه‌وه‌ی پارتی رازیبوو به‌وه‌ی كه یوسف محه‌مه‌د بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی كردنی یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مان و پاشان ده‌سته‌یه‌كی نوێ پیكبهێندرێت بۆ سه‌رۆكایه‌تیكردنی په‌رله‌مان، به‌ڵام هه‌ر زوو گۆران ره‌تیكرده‌وه، ئه‌مه وایكرد كه پارتی و یه‌كێتی و یه‌كگرتوو لایه‌نه‌كانی تر جگه له گۆڕان و كۆمه‌ڵ بكه‌ونه به‌ره‌یه‌ك و باس له ئه‌گه‌ری تر بكه‌ن بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان.
له‌و باره‌یه‌وه‌ی (حاجی کاروان) ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی و په‌رله‌مانتاری یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاندوه”دەکرێ بە واژۆی 50+1 ئەگەر دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کۆنەبوونەوە جارێکی دیکە کۆبوونەویەکی نائاسایی بکرێت و بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەکە لەلایەن بەتەمەنترین ئەندامی پەرلەمان بەڕێوەبچێت ، ئەوجا بۆ کۆبوونەوەی دووەم بانگهێشت دەردەکەن کە کێ خۆی هەڵدەبژێرێت بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان، ئه‌و كات ده‌سته‌یه‌كی نوێ هه‌ڵده‌بژێردێت و په‌رله‌مانیش كارا ده‌بێته‌وه.
چاودێرانی سیاسی پێیان وایه” ئه‌مه باشترین ریگه‌یه چونكه گۆران و كۆمه‌ڵ نایانه‌وێ پشكدار بن له ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان، بۆیه باشترین كار ئه‌وه‌یه به بێ گۆران و كۆمه‌ڵ په‌رله‌مان كارابكرێته‌وه.