ئەوەی خوێن بۆ گەلەكەی دەدات هەر ئەویش بڕیار لە چارەنووسی گەلی كوردستان دەدات
خواكوڕك
فەرماندەیی گشتیی هێزی پێشمەرگەی كوردستان ئهمرۆ دووشهممه 15ـی 8ـی 2016 راگهیانراوێكی بهبۆنهی ئۆپهراسیۆنی دوو رۆژهی شهڕی پێشمهرگه له میحوهری گوێڕ و خازر بڵاوكردنهوه.
له راگهیانراوهكه هاتووه: بە مەبەستی ئازادكردنی گوندەكانی نێوان وەردەك و گوێڕ لە میحوەری خازر و ڕاماڵینی تیرۆریستان لەو ناوچەیە هەڵمەتێكی بەرفراوانیان بۆ سەر مۆڵگەكانی تیرۆریستانی داعش لەو دەڤەرە دەستپێكرد. لە ئەنجامی ئەو ئۆپڕاسیۆنەدا نزیكەی 150 كیلۆمەتری چوارگۆشە ئازاد كرا و لە تیرۆریستان پاك كرایەوە و هێزەكانی دوژمن بە سەختی تێك شكێندران و زەبرێكی كوشندەیان بەر كەوت. بەپێی دووایین ئامار لەو ئۆپڕاسیۆنەدا 130 تیرۆریست كوژران و ژمارەیەكی زۆریشیان بریندار بوون.
ههر له بهیاننامهكهدا تیشك خراوهتهسهر ئهو گوندانهی له ئهنجامی پرۆسهكه رزگاركراون كه ژمارهیان 10 گونده و رایانگهیاندوه: لەو ئۆپڕاسیۆنەدا گوندەكانی قرقشە و قریتاخ و ئەبزەخ و حمرە و تل حەمید و شەنەف و عومەرمەندان و حاسوریە و كەنەشی گەورە و كەنەشی بچووك ئازاد كران و هێزی پێشمەرگە سەرجەم ئامانجە دیاریكراوەكانی ئۆپڕاسیۆنەكەی بە سەركەوتوویی بەدەست هێنا.
له بهشێكی راگهیاندراوهكه سوپاسی ئهو هێزانه دهكات كه بهشداریان له ئۆپهراسیۆنهكه كردووه و هاتووه: بە بۆنەی ئەو سەركەوتنە پیرۆزبایی لە خەڵكی كوردستان و خانەوادەی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان دەكەین و سوپاس و دەستخۆشی ئاراستەی یەكەكانی سەر بە هێزەكانی فەرماندەیی زێرەڤانی و لەشكری تایبەتی یەك و لەشكری تایبەتی گوڵان و لەشكری ڕۆژ و هێزی دژەتیرۆر و یەكەكانی سەر بە فەرماندەیی بارزان و هەولێر و گەرمیان و سلێمانی و كاوە و ژینگە و هێزی پشتیوانیی یەك و ئاساییشی هەولێر و هێزی پاراستنی هەولێر و لیواكانی دە و چاردەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە و یەكە تایبەتەكانی سەر بە بارەگای میحوەری مەخمور، گوێڕ و یەكە پزیشكییەكانی سەر بە وەزارەتی تەندروستی و كۆپتەرەكانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ و هێزی خۆبەخشەكان، دەكەین. لێرەدا زۆر سوپاسی پشتیوانیی ئاسمانیی هێزی هاوپەیمانان دەكەین كە ڕۆڵی بەرچاویان لە سەركەوتنەكانی پێشمەرگە لەو ئۆپڕاسیۆنەدا هەبووە.
فەرماندەیی گشتیی هێزی پێشمەرگەی كوردستان سڵاو بۆ گیانی شههیدان دهنێرێت و هیوای چاكبوونهوه بۆ برینداران دهخوازێت و دهڵێت: ئەم داستانە مەزنە بەخوێنی پاكی ژمارەیەك شەهید و بریندار تۆمار كرا. سڵاو بۆ گیانی پاكی شەهیدان دەنێرین و سەرەخۆشی لە كەسوكاری ئەو پێشمەرگە قارەمانانە دەكەین كە گیانی خۆیان لەو داستانەدا فیدا كردووە و هیوای چاكبوونەوەی خێرا بۆ برینداران دەخوازین. ئەو سەركەوتنە پەیامێكە بۆ هەموو لایەك كە تیرۆریستان و ناحەزان ناتوانن خۆیان لەبەرانبەر ئیرادەی پۆڵایینی پێشمەرگە بگرن و شكست و سەرشۆڕییان بۆ دەمێنێتەوە.
لهكۆتایی بهننامهكهدا رایدهگهیهنێت: ئەو داستانە نموونەیەكی تری فیداكاریی پێشمەرگەیە كە بۆ پاراستنی كوردستان خوێنی خۆی دەبەخشێت و ئەوەی خوێن بۆ گەلەكەی دەدات هەر ئەویش بڕیار لە چارەنووسی گەلی كوردستان دەدات.