بۆ ئه‌وه‌ی ئێسكت لاوز نه‌بێ و نه‌شكێ ته‌ماته‌ زۆ بخۆ

خوكوڕك

به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ نوێی ته‌ندروستی‌ كه‌ له‌كه‌نه‌دا ئه‌نجامدراوه‌ ده‌ركه‌وتووه‌، ته‌ماته‌ یارمه‌تی‌ پارێزگاریكردن ده‌كات له‌لاوازبوونی‌ ئێسك‌و شكاندنی‌.


ته‌ماته‌ یه‌كێكه‌ له‌و خۆراكانه‌ی‌ به‌ماده‌ی‌ (لایكۆبین) ده‌وڵه‌مه‌نده‌‌و توێژینه‌وه‌كان سه‌لماندوویانه‌ كه‌ ڕۆڵی‌ گرنگ ده‌بینێت له‌كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ مه‌ترسی‌ توشبوون به‌شێرپه‌نجه‌ی‌ پرۆستات، به‌لاَم له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا زانیارییه‌كی‌ نوێ به‌دیهاتووه‌ كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات ماده‌ی‌ لایكۆبین ڕۆڵی‌ كاریگه‌ر ده‌بینێت له‌پارێزگاریكردنی‌ لاوازی‌ ئێسك‌و شكاندنی‌
لاوازبوونی‌ ئێسك نه‌خۆشییه‌كی‌ درێژ خایه‌نه‌‌و هیچ جۆره‌ ماكێكی‌ پێش وه‌ختی‌ نییه‌، بۆیه‌ باشتر وایه‌ له‌به‌رامبه‌ر توشنه‌بوون به‌لاوزای‌ ئێسك‌و شكاندنی‌ ته‌ماته‌ به‌هه‌موو جۆرێك بخورێت .
Back to top button