پاقله مرۆڤ له زۆر نه‌خۆشی ده‌پاێزێت

خواكوڕك
توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێی پزیشکی ئه‌وه‌ی ده‌رخست که خواردنی ” پاقله ” سودێکی زۆر ده‌گه‌ینێت به ته‌ندروستی مرۆڤ و دوورخستنه‌وه‌ی له جۆره‌ها نه‌خۆشی چونکه پاقله ده‌وله‌مه‌نده به ماده‌کانی ” پرۆتینه‌کان ” و ” کاربۆهیدرات ” و “ڤیتامینه‌کان ” و ” ئاسن” به‌مه‌ش یارمه‌تی ده‌ره بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ بۆ ئه‌وه‌ی بیپارێزێت له نه‌خۆشی
پزیشکه‌کان له توێژینه‌وه‌كانیان ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه” که پاقله یه‌کێکه له‌و خواردنانه‌ی که یارمه‌تی ده‌ره که‌م کردنه‌وه‌ی رێژه‌ی کۆلتسترۆل له خوێن و هه‌روه‌ها سودی هه‌یه بۆ ئه‌و که‌سناه‌ی توشی شه‌کره هاتوون و پارێزگاری له دڵ ده‌کات دژی نه‌خۆشیه‌کانی دڵ و خوێنبه‌ره‌کان ،،و یارمه‌تی رێکخستنه‌وه‌ی کاره‌کانی قۆلۆن ده‌دات
له‌لایه‌کی تر هه‌ندێک له توێژینه‌وه‌ی تر ئه‌وه‌یان روون کردۆته‌وه که پاقله وه‌ک دژه نه‌خۆشی شێرپه‌نجه وایه به‌تایبه‌تی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مک جگه له‌مه‌ش به هۆی بوونی چه‌ند ترشێک له پاقله وای کردووه که رێژه‌ی ماده ژه‌هراویه‌کان له‌له‌ش که‌م بکاته‌وه.