پشتیوان سادق:هه‌ر كه‌سێك پێشێلكاری بكات به‌رامبه‌ر به‌ قوتابیان ئه‌وا رووبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێته‌وه‌

خواكوڕك

وەزیری پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان له‌ یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی قۆناغی 12ی ئاماده‌یی له‌ هۆله‌كانی خوێندن ڕایگەیاند” ھەر کەسێک پڕوپاگەندە لە ھۆڵەکانی تاقیکرنەوەکاندا بکات و بیەوێت دەروونی قوتابی ئاڵۆز بکات، “ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتە بەر، سزای توند ده‌درێت.

(د. پشتیوان سادق) وەزیری پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 15/6/2017 رایگه‌یاند” ھەر کەسێک بیەوێت لە ھۆڵی تاقیکردنەوەکاندا دەروونی قوتابی ئاڵۆز بکات، یان جۆرێک لە نائارامی دروست بکات، ئەوا ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتە بەر، ھەروەھا دڵنییایش بە قوتابی و کەسوکارەکانیان دەدەین، کە گوێ لە ھیچ دەنگۆیەک نەگرن و پڕۆسەکە بە یەکسانی بەڕێوە دەچێت، کەسیش ناتوانێت کاریگەریی نەرێنی لەسەر پڕۆسەکە دروست بکات، لەبەر ئەوەی ئەنجامەکان پەیوەندییان بە ئێستا و ئایندەی وڵاتەوە ھەیە”.

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ باسی له‌وه‌شكرد” کە ھەموو ساڵێک لە پلەی یەکەم تا 100ەم، ئەو قوتابییانە بوون، کە لە چینی ھەژارن و ھیچ مامۆستایەکی تایبەتیان نەبووە.
وەزیری پەروەردە ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد “لە تاقیکردنەوەکانی ساڵی 2016 بۆ 2017  بۆ یەکەم جارە کە پەڕەی سۆمای پۆلی 12ی ئامادەیی، ناو و کۆدی لەسەر نووسرابێت، ئەوەش ئاسانکارییەکە بۆ ئەوەی ئەو ھەڵانەی پێشتر کراون، دووبارە نەبنەوە.

ناوبراو له‌ كۆتایدا ئه‌وه‌شی گوت “ئەو قوتابییانەی کە لە زیندانن، یان نەخۆشخانەدان، دەتوانن لە ڕێگای بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی پارێزگاکەیانەوە، بەشداری لە تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵدا بکەن”.

Back to top button