فرسه‌ت صۆفی: له هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵ تێناگه‌ین و گۆرانیش له خه‌می پاڵه‌وان بوونه له فه‌یسبوك
خواكوڕك
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان له سه‌ر لیستی پارتی رایده‌گه‌ێنێت” پێویسته یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان وه‌كو هێزێكی ئازادیخواز له نێوان پارتی و گۆڕان خۆی یه‌كلا بكاته‌وه و ناكرێت ئێمه هیچ كاتێكی تر به گۆڕانه‌وه بكوژین، چونكه پرسی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان له هه‌موو شتێك گرنگتر و پێویست تره.
(فرسه‌ت صۆفی) په‌رله‌مانتاری كوردستان سه‌باره‌ت به كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و ده‌ستپێشخه‌ری پارتی و ره‌تكردنه‌وه‌ی له لایه‌ن گۆرانه‌وه رایگه‌یاندوه” گۆڕان نە لە خەمی پەرلەمانە نە لە خەمی تێپەڕاندنی ئەو قەیرانە سیاسیەی ھەرێمی كوردستانن، بەڵكو لە خەمی یەك شتن پێشبركێ بكەن كێ پاڵەوانی فەیسبوكە، كە ئەمە بۆ حزبێكی نیشتمانی زۆر نا بەرپرسانەیە، بۆیه ناكرێت ئیمه چاوه‌ڕێی گۆران بین، پێویسته یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانیش خۆی یه‌كلا بكاته‌وه له‌م بابه‌ته. چونكه ریفراندۆم له هه‌موو شتێك گه‌وره‌تر و گرنگتره.
لەبارەی ھەڵوێستی كۆمەڵی ئیسلامی راگەیەندراوێكدا پێشنیازی پارتی و یەكێتی بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان رەتكردەوە، فرسەت سۆفی گوتی”تا ئێستا لە ھەڵوێستی كۆمەڵ تێناگەین، چونكە ھیچ لۆژیك و لێكۆڵینەوەیەك ئەوە ھەڵناگرێت، كە كۆمەڵ ئەو ھەڵوێستەی ھەیە، به‌ڵام ده‌بی ئه‌وه بزانین كه نابێت ریفراندۆم بكه‌ین به قوربانی هیچ حزب و لایه‌نێك.