نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پاڵپشتی خۆی بۆ ریفراندۆم له رووی هونه‌ری و راوێژكارییه‌وه راگه‌یاند
خواكوڕك
گوتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕایدەگەیەنێت” نەتەوە یەكگرتووەكان بەهیچ شێوەیەك دەستوەردان لەڕاپرسیدا ناكەن و لەو پرۆسەدا بێلایەن دەبن، له هه‌مانكاتدا هاوكار ده‌بن.
(شیروان زرار) گوتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی كوردستان لەڕاگەیەندراوێكدا كه كۆپیه‌كی دەست (خواكوڕك) كەوتوە و تێیدا هاتووه”سەرۆكی ئەنجومەن باسی بەشداریكردنی ڕۆڵی UNی كردووە كە ئەوان بەهیچ شێوەیەك دەستوەردان لەڕاپرسیدا ناكەن و بێلایەنن، بەڵام هاوكارمان دەبن لەهەڵبژاردنەكان لەڕووی ڕاوێژكاری و هونەرییەوە،هەروەها باس له‌وه‌شكراوه ” كه بەهیچ شێوەیەك ئاماژە بەوەنەكراوە كەچاودێری UN بەشدار دەبێت لەپڕۆسەی ڕاپرسیدا، بەڵكو ڕامانگەیاندوە كە دوای دەركردنی ڕیكارەكان لەلایەن ئەنجومەنی كۆمسیارانەوە، پاشان داوادەكرێت لە UN و چاودێرە ناوخۆ و نێودەوڵەتییەكان بەشداربن لە پرۆسەی هەڵبژاردنەكان و ڕاپرسییەكاندا”.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه” له كۆبونه‌وه‌ی رۆژی 7/6/2017 به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان (مه‌سعود بارزانی) و سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه سیاسه‌یكانی كوردستان جگه له گۆڕان و كۆمه‌ڵ بڕیار درا به ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له هه‌رێمی كوردستان له كه‌ركوك و ناوچه ئیدارییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانیش.