هۆكاری سه‌ردانیكردنی سه‌لیم جبوری بۆ توركیا له‌م كاته‌ بۆ چیه‌؟

خواكوڕك

وا بڕیاره‌ ئەمڕۆ پێنج شەممە 15/6/2017 سەرۆكی په‌رله‌مانی عێراق بەسەردانێكی فەرمی بگاته‌ توركیا و له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ به‌رپرسانی ئه‌و ووڵاته‌ كۆببێته‌وه‌..

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌ راگه‌یاندراوێكدا بڵاویكردۆتەوە” كه‌ ئەمڕۆ (سەلیم جبوری) سەرۆكی په‌رله‌مانی عێراق به‌ سه‌ردانێكی فه‌رمی ده‌گاته‌ توركیا و لەشاری ئەنقەرە چاوی بە گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە دەكەوێت، ناوه‌رۆكی سه‌ردانه‌كه‌شی بۆ چه‌ند مه‌به‌ستێكه‌.

بەپێی زانیارییە میدیاییه‌كان” لەسەردانەكەیدا بۆ شاری ئەنقەرە سەرۆكی په‌رله‌مانی عێراق و بەرپرسانی باڵای توركیا باس لەپەیوەندییەكانی نێوانیان و دوا پێشهاتەكانی ناوچەكە دەكەن، ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ باسی پرسی ریفراندۆم له‌ هه‌رێمی كوردستان بكرێت.

Back to top button