سعودیە میسری ملکەچ کرد

خواكوڕك
 
دوای ململانێیەکی دورو درێژ لە نێوان میسر و سعودیە لەسەر دوو دورگە،دواجار سعودیەکان ملیان بە میسڕیەکان کەچ کرد.
 
وێڕای ناڕەزایی زۆرو ڕەفزکردنی لەلایەن دادگای باڵای میسرەوە،سەرئەنجام و بۆ هەمیشە کۆتای بە دەسەڵاتی میسری هات لەسەر دورگەکانی تیران و صەنافیر و کەوتنە ژێر دەسەڵاتی سعودیە.
 
دوای ڕێکەوتنی حکومەتەکەی سیسی و مەلیکی سعودییە لەسەر کۆتایی هێنان بە گرفتی موڵکداری ئەو دوو دوورگە سەرئەنجام ئەمڕۆ پارلەمانی میسڕ ڕەزامەندی لەسەر گەڕانەوەی دوو دوورگەکە بۆ ژێردەستی سعودیەکان دا و بۆ هەمیشە لە خاکی میسڕ جیابونەوە.
Back to top button