سەرۆکی عەشیرەتی بەنی ئەسەد وەڵامی بنەماڵەی تاڵەبانی دەداتەوە

خواكوڕك
 
دوای ڕەتکردنەوەی وتەکانی ئاڵا تاڵەبانی لە لایەن بنەماڵەی مام جەلالەوە کە گوتبوی تاڵەبانیەکان لە بنەڕەتدا سەر بە بەنی ئەسەدیەکانن و عەرەبی شیعەن،لە بەرامبەردا سەرۆکی هۆزی بەنی ئەسەد لە کەربەلا پشتگییری لە ئاڵا تاڵەبانی دەکات و وەڵامی توندی بنەماڵەی مام جەلال دەداتەوەو پێیان دەڵێت (بۆ لە ڕاستیەکان ڕا دەکەن و ئاڵا تاڵەبانی ڕاستەو و نیشتمان پەروەرە).
 
ضاری ئەسەدی سەرۆکی هۆزەکە چەند بەڵگەیەکی لەو ڕوەوە خستۆتەڕوو تایبەت بە ڕەچەڵەکی تاڵەبانیەکان و بە پێی قسەکانی ئەو بێت ئاڵا تاڵەبانی ڕاستگۆو دڵسۆزەو ئەوانەی دژی ئاڵا تاڵەبانین کەسانی بێ ئاگاو خەڵەفاون.
Back to top button