لە ستراتیژی ترامپ دا ئاماژە بۆ فۆرمی دەوڵەتی كوردستان كراوە
خواكوڕك
لە ڕاپۆرتێكی گۆڤاری “كلاریۆن پرۆجێك “دا ھاتووە بڕیاری بارزانی و لایەنەسیاسیەكان بۆ ئەنجامدانی رێفراندۆم لە تەواوی ئەو ھەرێمەی كە پێشمەرگە پارێزگاری لێدەكات و حكومەتی ھەرێم ئێدارەی دەكات، ھەنگاوێكی گرنگی مێژووی و بڕیارێكی بوێرانەی سیاسی و نێودەوڵەتی زۆر گرنگە ، ھاوكات وەچەرخانێكی جیوسیاسی زۆر بایەخداریش دەبێت بۆ ڕۆژھەلاتی ناوەڕاست بە شێوەیەك كە لە میژووی ١٠١ ساڵەی ڕابردوو ناوچەكە و جیھان دوای دروستبوونی دەوڵەتی ئیسرائیل گۆرانكاری وا گەورەی بە خویەوە نە بینیوە .
“كلاریۆن پرۆجێك ” ئاماژە دەكات بە چەند ڕەھەندێكی گرنگ و ستراتیژی كە دەكرێت سووود وەرگرن لە پێگە و بایەخی پێكھاتەی جیوپۆلەتیكی دەوڵەتی كوردستان .
یەكەم / كوردستانێكی سەر بەخۆ دەتوانێت ببێتە بەھێزترین دۆست و ھاوپەیمان و ھاوبەشی ستراتیژی ئەمەریكا چونكە ھەردولا پەیوەندییەكی بەھێزی سیاسی و دیپلۆماسیان ھەیە لە ڕاپەرینی ساڵی ١٩٩١ و دواتر ڕۆخاندنی سەدام حوسین ساڵی ٢٠٠٣ و جەنگی دژە تیرور و ھاتنی داعش كە ساڵی ٢٠١٤ بەڵام لە ھەمووی گرنگتر ڕێكەتنەسەربازییەكەی ھەرێمی كوردستان و ئەمریكایە لە ساڵی ٢٠١٦ كە راستەوخۆ ھاوكاری سەربازی و راھێنان و پەرەپێدانی لوجیستی سەربازی لە لایەن پینتاگونەوە بە ھێزەكانی پێشمەرگە دەدرێت ، بەمەش ھەرێم لە دوای تایوان دووەم ناوچەی جیھانە كە سیفەتی دەوڵەتی نیە بەڵام ئەمریكا راستەوخۆ پرچەكی دەكات ، لە رووی ھەژموونی ھەرێمی ،كوردستان ھێزێكی میانڕەو و ئایین دۆستە و باوەڕی بە پێكەوە ژیانی ئاشتیانە ھەیە تەواوی ئایین و نتەوەكان ئازادن و لەگەشپێدانی كولتور و زمان و فوكلورەكانیان ھیچ ڕێگری و بەربەستێك دانانرێت لەلایەن زۆرینەی كۆمەلگە وحكومەتەوە ، ئەمەش تەواو ئەو چەمكەیە كە سەرۆك “دۆناڵد ترامپ “ئاماژەی بۆ دەكات ، وەكو ستراتیژێك لە داھاتوە كاری بۆ دەكات لە ڕۆژھەلاتی ناوەڕاست”.
دووەم / ئەزموونی پێكەوەژیانی ناوازەی خەلكی كوردستانە كە “كلاریۆن پرۆجێك “بە ھارمۆنی رۆژھەڵاتی راستەقینە ، دایكی شارستانیەت و پێكەوەژیانی ئاین و نەتەوەكان وەسفی دەكات ، خەڵكی كوردستان ئەم پرەنسیپەیان لە پێكەوە ژیان نیشان داوە ، ئازادی نەتەوەكان و تیوری ئاینەكان پێكەوە لە كوردستان چالاكن و ئازادن لە پراكتیزەكردنی ناسنامە و كولتور و فولكلورەكانیان ھەموو پێكەوە لە تەواوی كایەكانی ژیانی ئابووری سیاسی و جڤاكی لە گەشەكردنێكی سروشتیدان .
سیەم / رێفراندۆمێكی سەركەوتوو بۆ دەوڵەتی كوردستان بایەخی تایبەتی ھەیە بۆ ئیسرائیل چونكە كوردانی جوو دەتوانن ڕۆڵ بگێرن بۆ دروستكردنی پردێك لە پەیوەندی و ھاوپەیمانتیەكی درێژمەودا كە ھەردوو نەتەوەی كورد و جوو لێی سوودمەندبن ، ھاوكات پێگەی كوردستان گرنگیەكی جیوسیاسی زۆر كاریگەری دەبێت بۆ وڵاتانی ھاوپەیمانیێتی ئیسلامی میسر و سعودیە و ئیمارات و مالیزیا و پاكستان چونكە نەخشەی جوگرافی كوردستان ڕێگر دەبێت لە كوتایھێنان بە ھەژموونگەراییەكانی ھەردوو ئیمپراتۆرەكانی عوسمانی و سەفەوی كە خۆیی لە توركیا و ئێران دەبینێت ، لەگەڵ دانانی سنوورێك بۆ كۆتایھێنان بە جەنگی ١٤٠٠ ساڵەی شیعە و سووننەكان .
گۆڤاری كلاریۆن پرۆجێك “CLARION PROJECT “دەڵێت دڕوستبوونی دەولەتێك بۆ مەزنترین نەتەوەی بێدەوڵەت زەروورەتێكی مێژووی و پیویستیەكی ھەرێمی و جیھانیە ، ئەم دەوڵەتە دەتوانیت ھاوكاری گەشەی ئەوروپا و بەھێزتركردنی ئابووری روسیاش بێت ..