دراو و پاسپۆرتی دەوڵەتی كوردستان ئامادەیە

خواكوڕك
لەچوارچێوەی ئامادەكاریەكان بۆ راگەیاندنی دەوڵەتی كوردستان، دیزاین دراو و پاسپۆرتی دەوڵەتی كوردستان ئامادە دەكرێت، دیزاینەری دراوەكەش دەلێت ئەو دیزاینانە چۆتە واری جێبەجێ كردن، ماوەتەوە، ناوەكەی كە لەچوارچێوەی شایستەی سه‌روه‌ریی وڵات بێت و به‌هایه‌كی مێژووییشی هه‌بێ”.
ئاسۆ مامزادە، دیزاینەر، كە بۆ ماوەی 23 ساڵە كار لەسەر دراو دەكات، بە ماڵپەری وشەی راگەیاندووە” ئه‌وانه‌ی بڵاو بوونه‌ته‌وه، دیزاینی سه‌ره‌تایین و ناتوانم دیزاینی كۆتای بڵاو بكه‌مه‌وه، چونكه به‌رپرسیارییه‌تێكی نیشتمانییه و پێویسته تا كاتی خۆی دێت به پارێزراوی بمێنێته‌وه”.
سه‌ره‌تای كاری مامزاده وه‌ك ئیشێكی كه‌سی بووه و دوای ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌كه‌ی گه‌وره كردووه و له‌لایه‌ن كه‌سانی پسپۆڕی مێژوویی و شاره‌زای بواره جیاوازه‌كان ئه‌زموونی وه‌رگرتووه، كردوویه‌تی به كارێكی ڕژد و پێشكه‌شی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی حكوومه‌تی كردووه، ئه‌وانیش داوایان كردووه به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی و چاوه‌ڕێی ته‌واوكردنی ده‌كه‌ن.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا له كاتی سه‌ربه‌خۆبوونی كوردستان پڕۆژه‌كه‌ی به فه‌رمی وه‌رده‌گیرێ؟، ئاسۆ به دڵنیایی ته‌واوه‌وه بەماڵپەرەكەشی گوت” كه ئه‌وه‌ی كردوویه‌تی په‌سند كراوه و زۆریشی نه‌ماوه بكه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌ڵام نه‌یویست ورده‌كاریی زیاتری له‌سه‌ر بڵێ، چونكه ئه‌و له ئه‌نجامی ئه‌و گفتانه‌ی پێی دراوه، دڵنیا بوو كه سه‌ربه‌خۆیی كوردستان زۆر نزیكه، بۆیه به شانازییه‌وه باسی له‌و ته‌مه‌نه‌ی خۆی ده‌كرد كه بۆ خزمه‌تی كوردستان خه‌رجی كردووه”.
هێشتا له‌سه‌ر ناوی پاره‌كه یه‌كلا نه‌بوونه‌ته‌وه، پێشنیازی چه‌ند ناوێك كراوه وه‌ك كورۆ، دراو، ئاڤێژیم و چه‌ند ناوێكی تر و گوتی “پێویسته ناوێك بێت شایسته‌ی سه‌روه‌ریی وڵات بێت و به‌هایه‌كی مێژووییشی هه‌بێ”.
هێشتا نموونه‌ی پاسپۆرت و ڕه‌گه‌زنامه و كاره‌كانی تر بڵاو نه‌بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌و چه‌ند نموونه‌یه‌ی دراوه‌كان بڵاو بوونه‌ته‌وه، چه‌ند هێما و ناسنامه و سیمبولی نه‌ته‌وه‌یی نه‌خشاندووه و وێنه‌ی كه‌سایه‌تییه‌كانی وه‌ك شێخ مه‌حموود، مسته‌فا بارزانی، شه‌ره‌فخانی به‌دلیسی و قازی محه‌مه‌دی داناوه و ده‌ڵێ “هێشتا كه‌سایه‌تیی تر ماون بخرێنه سه‌ر دراوه‌كه‌وه”.